پۆلیسی ئەمریکا ڕایگەیاند، درەنگانی شەوی ڕابردوو لە ئەنجامی رووداوێکی تەقەکردن لە ناوەندێکی ئیسلامی لە شاری سان دیێگۆی ویلایەتی کالیفۆرنیا، پێنج کەس کوژران و چەند کەسێکی دیکەش برینداربوون.
ئەمڕۆ سێشەممە ١٩ـی ئایاری ٢٠٢٦، تۆد گلۆرییا، سەرۆکی شارەوانی سان دیێگۆ لە ویلایەتی کالیفۆرنیا وتی، رووداوی تەقەکردنەکە لە ناووندی ئیسلامی گەڕەکی کلارمۆنت لە شاری سان دیێگۆ روویداوە و هێزە ئەمنییەکان گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە و کۆنتڕۆڵیان کردەووە.
ناوەندی ئیسلامی سان دیێگۆ بە گەورەترین سەنتەری ئیسلامی لەسەر ئاستی پارێزگاکە دادەنرێت، بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی فەرمی خۆیان، ناوەندەکە چەندین دامەزراوەی پەروەردەیی لەخۆدەگرێت، لەوانە “قوتابخانەی رەشید” کە تایبەتە بە وانەکانی زمانی عەرەبی، خوێندنی ئیسلامی و لەبەرکردنی قورئان.
ئەم سەنتەرە جگە لە ئەنجامدانی پێنج نوێژە سەرەکییەکەی رۆژانە، ڕۆڵێکی چالاکی هەیە لە پێشکەشکردنی هاوکاری مرۆیی بۆ سەرجەم پێکهاتەکان و بەشداری لە دەستپێشخەرییە کۆمەڵایەتییەکاندا دەکات لەگەڵ قەوارە و پەیڕەوانی ئایینە جیاوازەکانی دیکەدا.
1
گۆڕانکاری کۆیلایەتی لە رابردووەوە تاوەکو ئەمڕۆ
2
بەربەستەکانی دەوروبەری کەعبەی پیرۆز لادەبرێن
3
ئەمریکا: ژنانی ئێران تەنها لە پێناوی شکۆی خۆیاندا خۆپیشاندان دەکەن
4
نیگەرانییەکانی بەدەستهێنانی وزە لە ئەوڕووپا بەردەوامە و وڵاتەکان چ رێوشوێنێکیان گرتووەتەبەر؟
5
بەهۆی کەوتنی فڕۆکەیەک سەرجەم سەرنشینەکان گیانیان لەدەستدا