مەحمود چەلەبی، سەرۆکی پارتی ئیرادەی نەتەوەیی تورکمان ڕایگەیاند، ئەو ڕووداوە ناخۆشەی دوێنێ ڕوویدا، کە هێرشکردنە سەر باڵەخانەی بەرەی تورکمان و دەزگای ڕاگەیاندنی تەبا بوو، بە هیچ شێوەیەک جێگەی قبوڵکردن نییە.
دەقی ڕاگەیەندراوەکەی سەرۆکی پارتی ئیرادەی نەتەوەیی تورکمان:
هەولێرییە بەڕێزەکان
ئەو ڕووداوە ناخۆشەی دوێنێ ڕوویدا، کە هێرشکردنە سەر باڵەخانەی بەرەی تورکمان و دەزگای ڕاگەیاندنی تەبا بوو، بە هیچ شێوەیەک جێگەی قبوڵکردن نییە. هەر کەسێکی عاقڵ و ژیر دەزانێت کە ئەم جۆرە کارە ئیستفزازییانە، جگە لە زیان، هیچ سوودێکی تریان بۆ هەولێرەکەمان نییە کە شاری ئاشتی و برایەتییە.
ئومێدمان وایە ئەم جۆرە ڕووداوانە دووبارە نەبنەوە و هیوای گەڕانەوەی ئارامی و ئاشتی بۆ هەولێری شارمان دەخوازین. هیوادارین و ئارەزوو دەکەین هیچ ڕووداوێکی تری ئازاربەخش دووبارە نەبێتەوە. هاوخەمی خۆمان ئاراستەی بەرەی تورکمان و تەبا دەکەین و هیوای سەبر و هێمنییان بۆ دەخوازین.
مەحموود چەلەبی سەرۆکی پارتی ئیرادەی نەتەوەیی تورکمان