وڵاتێک کارمەندانی ئەتۆمی خۆی لە ئێران دەگەڕێنێتەوە

وڵاتێک کارمەندانی ئەتۆمی خۆی لە ئێران دەگەڕێنێتەوە

نیسان 4, 2026 17:36
وڵاتێک کارمەندانی ئەتۆمی خۆی لە ئێران دەگەڕێنێتەوە
0

لایک

رێکخراوی وزەی ئەتۆمیی ئێران و کۆمپانیای رۆساتۆمی ڕووسی، کەوتنی مووشەکێکیان لە ناو پەرژینی وێستگەی ئەتۆمیی بوشەهر پشتڕاستکردەوە، کە بووەتە هۆی کوژرانی پاسەوانێکی ئەمنی و زیانگەیشتن بە بینایەکی لاوەکی.

ڕووسیا پرۆسەیەکی فریاگوزاریی بۆ چۆڵکردنی ١٩٨ پسپۆڕی ئەتۆمی لە وێستگەکە دەستپێکرد و هۆشداریی دا کە دۆخەکە گەیشتووەتە “خراپترین سیناریۆ”

رێکخراوی وزەی ئەتۆمیی ئێران (AEOI) لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند، کاتژمێر ٨:٣٠ی بەیانی ئەمڕۆ شەممە ٤ی نیسانی ٢٠٢٦ بە کاتی تاران، موشەکێک لە نزیک پەرژینی پارێزگاریی وێستگەی بوشەهر کەوتووەتە خوارەوە. بەهۆی توندیی شەپۆلی تەقینەوەکە و بڵاوبوونەوەی پارچەی موشەکەکە، بینایەکی لاوەکیی وێستگەکە زیانی بەرکەوتووە و کارمەندێکی ئەمنیی ئێرانی کە بەرپرس بووە لە پاراستنی فیزیکیی دامەزراوەکە، گیانی لەدەستداوە.

رێکخراوی وزەی ئەتۆمیی ئێران جەختی کردەوە کە دامەزراوە ناوەکییەکان و ریاکتۆرەکانی وێستگەکە زیانیان بەرنەکەوتووە، بەڵام مەترسییەکان گەیشتوونەتە “هێڵی سوور”.

ئەلێکسی لیخاچێڤ، بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای رۆساتۆمی ڕووسی، لە لێدوانێکدا لە شاری یەکاتێرینبورگ رایگەیاند: “پەرەسەندنەکانی بوشەهر بەپێی خراپترین سیناریۆ بەڕێوە دەچن”.

لیخاچێڤ ئاشکرای کرد کە ١٩٨ پسپۆڕ و کارمەندی ڕووسی بە کاروانێکی پاس لە بوشەهرەوە بەرەو سنووری ئەرمەنستان بەڕێکەوتوون. پێشبینی دەکرێت ئەو کارمەندانە لە ماوەی سێ رۆژدا بگەنەوە خاکی ڕووسیا .

بەڕێوەبەری ڕۆساتۆم ئاماژەی بەوەش کرد، کە هەریەکە لە ئیسرائیل و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە پڕۆسەی کشاندنەوەی کارمەندە رووسەکان ئاگادار کراونەتەوە بۆ ئەوەی رێڕەوی گواستنەوەکەیان نەکرێتە ئامانجی سەربازی. مۆسکۆ هۆشداری دا کە مەترسیی ڕووداوی ئەتۆمی لە هەموو کاتێک زیاترە و هەر هەڵەیەکی دیکە دەبێتە هۆی کارەساتێکی ناوچەیی کە پاشهاتە ژینگەیی و تەندروستییەکانی بۆ چەندین دەیە دەمێننەوە.

En az 10 karakter gerekli