یون سوک یۆل، سەرۆکی کۆریای باشوور “داوای لێبوردنی دڵسۆزانە”ی خۆی پێشکەش کرد و ڕایگەیاند، “زۆر پەشیمانە” کە بەو كارەی دۆخێکی دڵەڕاوکێ و ناڕەحەتی لە وڵاتەكەیدا دروستکرد، بەڵام نامەی دەست لەكاركێشانەوەی پێشكەش نەكرد، لەكاتێكدا ئەمڕۆ لە پەرلەمان دەنگ لەسەر لێپرسینەوە و دوورخستنەوەی دەدەن.
ئەمرۆ شەممە، 07 کانوونی یەکەم، 2024 یون سوک یۆل، ئەمڕۆ شەممە لە پەیامێکی کورتی تەلەفزیۆنیدا ڕایگەیاند، ئەرکی گرتنەبەری “ڕێوشوێنی سەقامگیرکردنی دۆخی سیاسی، لەنێویاندا سەبارەت بە خولەکەم” بە حزبەکەی دەسپێرێت، هەروەها بەڵێنی دا کە جارێکی دیكە یاسای سەربازی ڕاناگەیەنێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، “زۆر پەشیمانە” کە شەوی سێشەممەی ڕابردوو بە ڕاگەیاندنی یاسای سەربازی لە وڵاتەکەیدا، دۆخێکی دڵەڕاوکێ و ناڕەحەتی دروستکرد، هەروەها بەڵێنیدا جارێكی دیكە هەوڵی سەپاندنی یاسای سەربازی لە وڵاتدا نەدات.
سەرۆكی كۆریای باشووری باسی لەوەشكرد، خۆی لە بەرپرسیارێتی یاسایی و سیاسی لە دوورناخاتەوە و پابەند دەبێت بە ڕێنماییەکانی حزبەکەی بۆ چارەسەرکردنی ئەو قەیرانە سیاسییەی کە لە ئەنجامی هەنگاوەکەیدا دروست بووە.
لەلایەكی دیكەوە بڕیارە پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ، ئەنجومەنی نیشتمانی (پەرلەمانی کۆریای باشوور) لە کۆبوونەوەی پلینۆمدا دەنگ لەسەر پێشنیاری لێپرسینەوە لە سەرۆک کۆمار بدات بەهۆی ڕاگەیاندنی لەناکاوی یاسای سەربازی و دواتر هەڵگرتنی یاسای سەربازی، کە کۆریای باشووری خستووەتە حاڵەتێکی گێژاوی سیاسییەوە.
ئەوە لەكاتێكدایە ڕۆژی سێشەممە ڕابردوو سهرۆكی كۆریای باشوور باری لە ناکاوی سەربازی لە وڵاتەکەی ڕاگەیاند و پارتی سەرەکی ئۆپۆزسیۆنی ئەو وڵاتەی بە هاوسۆزی لەگەڵ کۆریای باکوور و چالاکییەکانی دژە دەوڵەت تۆمەتبارکرد.
یۆن باسی لە پێشنیارێکی پارتی دیموکراتی ئۆپۆزسیۆن کرد کە زۆرینەی پەرلەمانی هەیە بۆ لێپێچینەوە لە داواکاری گشتی باڵا و ڕەتکردنەوەی پێشنیاری بودجەی حکومەت و ئەو کارەی ئۆپۆزسیۆنی بە “ڕەفتاری ڕوونی دژە دەوڵەتی بە ئامانجی هاندانی یاخیبوون” ناوزەد کرد، بانگهشهی ئهوهی کرد کە ئەو کردەوانە، “کاروباری دەوڵەتیان ئیفلیج کردوە و ئەنجومەنی نیشتمانییان کردوە بە کۆشکی تاوانباران”.
ناوبراو یاسای سەربازی بەڕێوشوێنێکی پێویست بۆ بنبڕکردنی ئەو “هێزە بێشەرمانە دژە دەوڵەت و لایەنگری باکوور” وەسف كرد، ئەو بڕیارەی بە پێویستی زانی بۆ پاراستنی ئازادی و سەلامەتی گەل و دەستەبەرکردنی بەردەوامیی وڵات و گواستنەوەی نەتەوەیەکی سەقامگیر بۆ نەوەکانی داهاتوو.
1
گۆڕانکاری کۆیلایەتی لە رابردووەوە تاوەکو ئەمڕۆ
2
بەربەستەکانی دەوروبەری کەعبەی پیرۆز لادەبرێن
3
ئەمریکا: ژنانی ئێران تەنها لە پێناوی شکۆی خۆیاندا خۆپیشاندان دەکەن
4
نیگەرانییەکانی بەدەستهێنانی وزە لە ئەوڕووپا بەردەوامە و وڵاتەکان چ رێوشوێنێکیان گرتووەتەبەر؟
5
بەهۆی کەوتنی فڕۆکەیەک سەرجەم سەرنشینەکان گیانیان لەدەستدا