پێشبینییه‌كانی ڕه‌وشی كه‌شوهه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ی دووشه‌ممه ڕاگه‌ێندرا.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێم بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 29ی12ی2024، ئاسمان پەڵە هەور بۆ نیمچە هەور دەبێت لە هەندێ ناوچە هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی کەمێک نمە باران لە ناوچە شاخاوییەکانى باکور و بەفرێکی کەم لەسەر لوتکەی شاخە بەرزەکان.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، پلەکانی گەرما نزیک دەبێت لە تۆمارکراوەکانى دوێنێ شه‌ممه.
کەشناسی هەرێمی كوردستان – عێراق ڕاشیگه‌یاندووه، سبه‌ی دووشه‌ممه 30ی12ی2024، ئاسمان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت، پلەکانی گەرماش بەرز دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ یه‌كشه‌ممه.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: 16 پلە
سلێمانی: 17 پلە
دهۆک: 17 پلە
زاخۆ: 15 پلە
هەڵەبجە: 14 پلە
حاجی ئۆمەران: 7 پلە
سۆران: 14 پلە
گەرمیان: 19 پلە