بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان-عێراق، پێشبینییەکانی کەشوهەوای بۆ ئەمڕۆ و سبەی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و پلەکانی گەرما ڕوو لە بەرزبوونەوە دەکەن.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکەی کەشناسی، پێشبینی دەکرێت کەشی ئەمڕۆ چوارشەممە، ٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦ ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و لە ناوچە شاخاوییەکان بۆ نیمچەهەور دەگۆڕێت. پلەکانی گەرما بەراورد بە دوێنێ کەمێک بەرزدەبنەوە و خێرایی با لەنێوان ٥ بۆ ١٥ کیلۆمەتر دەبێت لە کاتژمێرێکدا.
ئاماژەی بەوەشدا، پێشبینی دەکرێت کەشی سبەی پێنجشەممە ٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦، ئاسمان لەنێوان پەڵەهەور و نیمچەهەور بێت، لە کاتەکانی ئێوارەدا لە ناوچە شاخاوییەکان دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو. پلەکانی گەرما نزیک دەبنەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراوی ئەمڕۆ بەپلەی سیلیزی:
هەولێر (ئەربیل): ١٧ پلەی سیلیزی
سلێمانی: ١٥ پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: ١٧ پلەی سیلیزی
دهۆک: ١٦ پلەی سیلیزی
زاخۆ: ١٦ پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : ١٣ پلەی سیلیزی
گەرمیان : ٢٠ پلەی سیلیزی