وەزیری نوێی بەرگری سووریا دیاریكرا

وەزیری نوێی بەرگری سووریا دیاریكرا

كانونی یه‌كه‌م 31, 2024 14:35
وەزیری نوێی بەرگری سووریا دیاریكرا
0

لایک

فەرماندەیی گشتی لە سووریا ڕایگەیاند، لیوا مهرەف ئەبو قەسرە فەرماندە سەربازیی تەحریر شام، بۆ پۆستی وەزیری بەرگری لە حکومەتی نوێ دیاركرا، كە یەكێكە لە سەرکردە دیارەکانی بەشی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان کە توانی لە 8ـی ئەم مانگە دەسەڵاتەكەی بەشار ئەسەد بڕوخێننن.

فەرماندەیی گشتی لە سووریا كە لە دوای ڕووخانی دەسەڵاتەكەی ئەسەد ئەو وڵاتە بەڕێوەدەبات، ئەمڕۆ سێشەممە لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، بەفەرمی لیوا مهرەف ئەبو قەسرە وەک وەزیری بەرگری لە حکومەتی نوێ دیاری كراوە و بەڕێوەبردنی ئەو پۆستەی پێ سپێردراوە.

لیوا مهرەف ئەبو قەسرە فەرماندەی سەربازییە لە تەحریر شام و یەکێکە لە سەرکردە دیارەکانی بەشی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان کە توانیان لە 8ی کانوونی یەكەمی ئەمساڵ دەسەڵاتەكەی بەشار ئەسەد لە سووریا بڕوخێننن.

وەزیری نوێی بەرگری سووریا، لە شاری حلفايا لە پارێزگای حەما لەدایکبووە و ناسراوە بە “ئەبو حەسەن حەماوەی”، هەروەها ناسناوێكی دیكەشی هەیە كە ئەویش، “ئەبو حەسەن 600″تە.

ئەوە لەكاتێكدا ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەز لە ڕۆژی 21ی ئەم مانگە هەواڵی دەستبەکاربوونی لیوا مهرەف ئەبو قەسرەی وەك وەزیری بەرگری نوێی سووریا لە سەرچاوەیەکی فەرمییەوە بڵاوکردەوە.

En az 10 karakter gerekli