دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا بۆ ماوەی ١٠ ڕۆژ ئاگربەستی نێوان ئیسرائیل و لوبنانی ڕاگەیاند، ئاگربەستەكە لە ئەمشەو پێنجشەممەوە دەكەوێتە بواری جێبەجێكردنەوە.
دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا لە پۆستێكدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی (ترووس سۆشیال) نووسیویەتی “ئێستا گفتوگۆیەکی نایابم لەگەڵ جۆزێف عەون سەرۆکی لوبنان و بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ئەنجام دا”.
هەروەها نووسیویەتی “هەردوولایان كۆك بوون لەسەر بەدیهێنانی ئاشتی لەنێوان هەردوو وڵاتدا”.
دۆناڵد ترەمپ بەهەمانشێوە نووسیویەتی “لە ئەمڕۆوە بە فەرمی دەست بە ئاگربەستێکی ١٠ ڕۆژە دەكەن کە لە ئەمشەوەوە (بەكاتی ئەمریكا) دەست پێ دەکات”.