ئیسپانیا باڵیۆزی وڵاته‌كه‌ی لە تاران دەکاتەوە

ئیسپانیا باڵیۆزی وڵاته‌كه‌ی لە تاران دەکاتەوە

نیسان 9, 2026 14:04
ئیسپانیا باڵیۆزی وڵاته‌كه‌ی لە تاران دەکاتەوە
0

لایک

خۆسێ مانوێل ئەلبارێس، وەزیری دەرەوەی ئیسپانیا رایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی سه‌ركۆنه‌ی هێرشه‌كانی ئیسرائیل بۆ سه‌ر لوبنان ده‌كات و به‌ پێشێلكردنی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ناوی برد، ده‌شڵێت، باڵیۆزی وڵاته‌كه‌ی راسپاردوه‌ بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ تاران و ده‌ست به‌كاره‌كانی بكاته‌وه‌.

خۆسێ مانوێل ئەلبارێس ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئیسرائیلی بە پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکان و ڕێککەوتنی ئاگربەستی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست تۆمەتبار کرد، دوای ئه‌وه‌ی هێرشی ئاسمانی كرده‌ سەر لوبنان.

ئەلپاریس بە ئەندامانی پەرلەمانی وتووە، “دوێنێ بینیمان چۆن ئیسرائیل بە پێشێلکردنی ئاگربەست و یاسا نێودەوڵەتییەکان سەدان بۆمبی فڕێداوەتە سەر لوبنان”.

خۆسێ مانوێل ئەلبارێس، وەزیری دەرەوەی ئیسپانیا باسی له‌وه‌كردوه‌، ئیسپانیا باڵیۆزخانەی خۆی لە تاران دەکاتەوە بە هیوای یارمەتیدان بۆ هێنانەدی ئاشتی بۆ ناوچەکە.

ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، “باڵیۆزەکەمان لە تاران ڕاسپاردووە بگەڕێتەوە بۆ پۆستەکەی و باڵیۆزخانەکەمان بکاتەوە، هەروەها هه‌موو لایه‌نه‌كان بەشداری ئەو هەوڵە بۆ ئاشتی بکات”.

ئیسپانیا وەک یەکێک لە ڕەخنەگرانی هەرە دیار لە نێو گەلانی ڕۆژاوای هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران و لوبنان دەرکەوت و ئاسمانی خۆی بەڕووی هەر فڕۆکەیەکدا داخست کە تێوەگلابێت لە شەڕەکەدا، کە مەدرید بە بێباکانە و نایاسایی وەسفی کرد.

En az 10 karakter gerekli