دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ڕایگه‌یاند، ڕێككه‌وتنی ئاگربه‌ست له‌گه‌ڵ تاران “لوبنان ناگرێته‌وه و هۆكاری به‌شدارینه‌كردنی لوبنانیش له‌و رێكه‌وتنه، بۆ حزبوڵا ده‌گه‌ڕێته‌وه.
دۆناڵد تره‌مپ له لێدوانێكدا بۆ كه‌ناڵی PBS ڕایگه‌یاند، هۆكاری به‌شدارینه‌كردنی لوبنان له ڕێككه‌وتنه‌كه‌دا حزبوڵا بوو، ئه‌وان به‌شێك نه‌بوون له ڕێككه‌وتنه‌كه.
له وه‌ڵامی پرسیارێكدا سه‌باره‌ت به ڕه‌زامه‌ندی خۆی له‌سه‌ر به‌رده‌وامبوونی هێرشه‌كانی ئیسرائیل بۆسه‌ر لوبنان، تره‌مپ وتی، “ئه‌وه به‌شێكه له ڕێككه‌وتنه‌كه، هه‌موان ئه‌وه ده‌زانن، ئه‌وه ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه‌كی جیایه”.
پێشتریش هه‌ر ئه‌مڕۆ شه‌هباز شه‌ریف سه‌رۆك وه‌زیرانی پاكستان كه وڵاته‌كه‌ی ناوبژیوانی دانوستانه‌كانی كردووه، داوایكرد، ئێران و ئه‌مریكا دان به‌خۆیاندا بگرن و رێز له ئاگربه‌سته دوو هه‌فته‌ییه‌كه بگرن و راشیگه‌یاندبوو، ڕێككه‌وتنه‌كه “هه‌موو به‌ره‌كان ده‌گرێته‌وه به لوبنانیشه‌وه”.