به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان-عێراق رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ كه‌شوهه‌وا لە ئێوارەدا دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو، لە کاتەکانی درەنگانی شەو نمەباران و بارانی مامناوەند دەبارێت، سبه‌ینێش ئاسمان بە گشتی هەوری باراناوی دەبێت، لە زۆربەی ناوچەکان نمەباران و بارانی مامناوەند بە پچڕپچڕی دەبارێت.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان-عێراق بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ هه‌ینی ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لە ئێوارەدا دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو، لە کاتەکانی درەنگانی شەو نمەباران و بارانی مامناوەند دەبارێت کاریگەری دابارین بۆ ئەمشەو زیاتر لە ناوچەکانی باکور و ڕۆژهەلاتی هەرێم دەبێت.
ئاماژه‌ی بهوهشكردوه، كه‌شه‌كه سبه‌ی شەممە بارانبارین لە زۆربەی ناوچەکان دەبێت، هەروەها لە ناوچە شاخاوییە سنووریەکان بەفر بارین دەبێت، خێرایی با لەسەرخۆ – مامناوەند ده‌بێت و له‌نێوان ١٠ بۆ ٢٠ كیلۆمه‌تر ده‌بێت.
به‌گوێره‌ی كه‌شناسی، سبەى شەممە ئاسمان بە گشتی هەوری باراناوی دەبێت، لە زۆربەی ناوچەکان نمەباران و بارانی مامناوەند بە پچڕپچڕی دەبارێت هەروەها لە ناوچە سنووریەکان بەفربارین دەبێت. لە شەودا کاریگەری باران زیاتر دەبێت کە هەندێک کات بە شێوەی لێزمە باران دەبێت.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، خێراى با مامناوەند ده‌بێت و له نێوان ١٥ بۆ ٢٥ كیلۆمه‌تر ده‌بێت و ئاڕاستەی با باشوری خۆرهەلات ده‌بێت و مەوداى بینین لەنێوان (٧ – ٩) کیلۆمه‌تر دەبێت، لەکات و شوێنی دابارین لەنێوان ( ٤- ٦) کیلۆمه‌تر دەبێت.
په‌یوه‌ست به پله‌كانی گه‌رما، كه‌شناسی ده‌ڵێت، پلەکانی گەرما بە نزیکی ٢ تا ٤ پلە نزمتر دەبێت بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر (ئەربیل) :١٣ پلەی سیلیزی
سلێمانی: ١١ پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: ١٣ پلەی سیلیزی
دهۆک: ١٢ پلەی سیلیزی
زاخۆ: ١٤ پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: ١١ پلەی سیلیزی
گەرمیان : ١٤ پلەی سیلیزی