بەهۆی هێرشێکی چەکداری لە نەیجیریا چەندین کەس بوونە قوربانی

بەهۆی هێرشێکی چەکداری لە نەیجیریا چەندین کەس بوونە قوربانی

شوبات 17, 2026 13:27
بەهۆی هێرشێکی چەکداری لە نەیجیریا چەندین کەس بوونە قوربانی
0

لایک

بەرپرسانی پۆلیس و میدیاکانی نەیجیریا ڕایانگەیاند، زنجیرەیەک هێرشی چەکداری لە ویلایەتی نیجەر لە رۆژئاوای وڵاتەکە روویداوە و بەهۆیەوە دەیان کەس کوژراون، بریندار بوون و ژمارەیەکی دیکەش رفێندراون.

واسیۆ ئەبیۆدون، وتەبێژی پۆلیسی ویلایەتی نەیجەر، لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: “نزیکەی ٢٠٠ چەکدار هێرشیان کردووەتە سەر گوندەکانی ناوچەی (بورگۆ) لە ویلایەتی نەیجەر، کە بووەتە هۆی ترس و دڵەڕاوکێیەکی زۆر لە ناوچەکەدا.”

بەگوێرەی وتەکانی وتەبێژی پۆلیس، ئامارە سەرەتاییەکان بەم شێوەیەن، ٦ کەس کوژراون و ژمارەیەکی زۆریش بریندار و رفێندراون. هەروەها زیانە ماددییەکانیش سووتانی بنکەیەکی پۆلیس و چەندین ماڵێکی هاووڵاتیان.

لەلایەکی دیکەوە، میدیا ناوخۆییەکانی نەیجیریا ئامارێکی مەترسیدارتریان بڵاوکردووەتەوە و ئاماژەیان بەوە کردووە، ژمارەی کوژراوەکان گەیشتووەتە ٣٢ کەس.

نەیجیریا ماوەیەکی درێژە لە ململانێدایە لەگەڵ گرووپە چەکدارەکان. ناوچە جیاجیاکانی ئەم وڵاتە بەدەست هێرشی بەردەوامی باندە چەتەکان و گرووپە توندڕەوەکانی وەک بۆکۆ حەرام و ویلایەتی دەوڵەتی ئیسلامیی ئەفریقای رۆژئاوا (ئیسواپ) گرفتارن، کە جگە لە کوشتن، زۆرجار پەنا بۆ رفاندنی بەکۆمەڵ دەبەن بۆ وەرگرتنی سەرانە.

En az 10 karakter gerekli