بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، شەپۆلێکی بارانبارین هەرێمی کوردستانی عێراق دەگرێتەوە.
بەشی پێشبینی لە بەڕێوەبەاریەتی کەشناسی و بومەلەزەزانی هەرێمی کوردستانی عێراق رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان بە گشتى هەورى تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی باران بەشێوەى پچڕ پچڕ، رێژەى دابارینەکە لە سنوورى پارێزگاى دهۆک زیاتر دەبێت، پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ .
سەبارەت بە کوشوهەوای سبەی کەشناسی پێشبینی کردووە، رۆژی پێنجشەممە ئاسمان لەنێوان نیمچە هەور بۆ هەورى تەواو دەبێت، لەگەڵ ئەگەرى نمە باران لە ناوچە شاخاوییەکان بەتایبەتی لە سنوورى پارێزگاى دهۆک.