به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی کوردستانی عێراق رایگه‌یاند، له‌سبه‌ینێوه بارانبارین ده‌ستپێده‌كات و پله‌كانی گه‌رماش نزیكه‌ی سێ پله به‌راورد به‌تۆماركراوه‌كانی ئه‌مڕۆ نزمده‌بنه‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێم بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه به گشتی ئاسمان ساماڵ و په‌ڵه هه‌وره پاشان له هه‌ندێك ناوچه ده‌گۆرێت بۆ نیمچه هه‌ور.
ئاماژه‌ی بهوهشكردوه، “سبه‌ی چوارشه‌ممه ئاسمان نیمچه هه‌ور ده‌بێت له‌كاته‌كانی به‌یانی پاشان ده‌گۆڕێت بۆ هه‌وری ته‌واو، له ئه‌نجامی هاتنی نزمه پاڵپه‌ستۆی لاواز بۆ سه‌ر ناوچه‌كه‌مان سه‌ره‌تا بارانبارین له‌سه‌ر به‌شێك له سنووری پارێزگای دهۆك ده‌ستپێده‌كات، پاشان بارانبارین به شێوه‌ی نمه باران له‌سه‌ر ناوچه جیاجیاكان ده‌بارێت”.
ئهوهشیخسەڕوو، پله‌كانی گه‌رما به‌ڕێژه‌ی 2-3 پله‌ی سیلیزی به‌راورد به تۆماركراوی ئه‌مڕۆ نزمده‌بنه‌وه.
به‌رزترین پله‌كانی گه‌رمای پێشبینیكراو به پله‌ی سیلیزی :
هه‌ولێر : 20
سلێمانی : 19
دهۆک : 19
هه‌ڵه‌بجه : 20
زاخۆ : 19
سۆران : 15
حاجی ئۆمه‌ران : 10
گه‌رمیان : 25