سەرۆکی بەرەی تورکمانی لەگەڵ بەرپرسی باڵیۆزخانەی ئازەربایجان لە بەغداد کۆبووەوە

سەرۆکی بەرەی تورکمانی لەگەڵ بەرپرسی باڵیۆزخانەی ئازەربایجان لە بەغداد کۆبووەوە

تەممووز 28, 2025 18:46
سەرۆکی بەرەی تورکمانی لەگەڵ بەرپرسی باڵیۆزخانەی ئازەربایجان لە بەغداد کۆبووەوە
0

لایک

سەرۆکی بەرەی تورکمانی عێراق لەگەڵ بەرپرسی کاروباری باڵیۆزخانەی ئازەربایجان لە بەغداد کۆبووەوە.

ئازەربایجان تەرخانکردنی سکۆلەرشیپ بۆ عێراقییەکان بە تورکمانیشەوە ڕادەگەیەنێت، ئەمەش هەنگاوێکە کە ڕەنگدانەوەی قووڵی پەیوەندییە ڕۆشنبیری و پەروەردەییەکانی نێوان هەردوو وڵاتە.

محەمەد سەمعان ئاغا، سەرۆکی بەرەی تورکمانی عێراقی و بەرپرسی لیستی بەرەی تورکمانی یەکگرتووی عێراق، لەگەڵ ئەلنور محەمەد زادە، بەرپرسی کاروباری باڵیۆزخانەی کۆماری ئازەربایجان کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا هاتووە، باس لە ڕێگاکانی پتەوکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان گەلانی تورکمان و ئازەربایجان کرا، جەخت لەسەر پەیوەندییە قووڵە مێژوویی و کولتوورییەکان کرایەوە کە ئەوان یەکدەخەن. پەیوەندیی هاوبەشی نێوان عێراق و ئازەربایجان لەسەر ئاستی سیاسی و ڕۆشنبیریش تاوتوێ کران.

لە درێژەی قسەکاتنیدا محەمەد سەمعان ئاغا، پێزانینی خۆی بۆ هەڵوێستی پاڵپشتی کۆماری ئازەربایجان سەبارەت بە پرسەکانی عێراق و تورکمان دەربڕی، جەختی لە خواستی خۆی بۆ قووڵکردنەوەی هاوکارییە کولتووری و دیپلۆماسییەکانی نێوان هەردوولا، بە شێوەیەک کە خزمەت بە بەرژەوەندییە هاوبەشەکان بکات و پەیوەندییەکانی برایەتی و هەماهەنگی نێوان هەردوو گەلی برا پتەوتر بکات.

لەو چوارچێوەیەدا بەڕێز ئەلنور محەمەد زادە، تەرخانکردنی کۆمەڵێک دەرفەتی سکۆلەرشیپی لە کۆماری ئازەربایجان بۆ هاووڵاتیانی عێراقی لە نێویاندا ئەندامانی پێکهاتەی تورکمان لە چوارچێوەی پتەوکردنی پەیوەندییە پەروەردەیی و کولتوورییەکانی نێوان هەردوولا ڕاگەیاند.

لە کۆتایی کۆبوونەوەکەدا بەڕێز محەمەد سەمعان ئاغا ڕەیگەیاند، بە سەردانێکی فەرمی دەچێت بۆ کۆماری ئازەربایجان، بە سەرۆکایەتی شاندێکی باڵای تورکمان، بۆ تاوتوێکردنی ئاسۆی هاوکاری لە بوارە جیاجیاکان و چەسپاندنی هاوبەشی نێوان دامەزراوە تورکمان و ئازەربایجانەکان.

En az 10 karakter gerekli