هەزاران هێزی دەریایی ئەمریکی بەرەو ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەڕێکەوتن

هەزاران هێزی دەریایی ئەمریکی بەرەو ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەڕێکەوتن

ئازار 14, 2026 11:01
هەزاران هێزی دەریایی ئەمریکی بەرەو ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەڕێکەوتن
0

لایک

میدیاکانی ئەمریکا بڵاویان کردەوە، ئەمریکا هێزی دەریایی و کەشتی جەنگی زیاتری ڕەوانەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کردوە، ئەوەش دوای دو هەفتە لە هەڵمەتە سەربازییەکەی لەگەڵ ئیسرائیل دژی ئێران.

ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ لە زاری بەرپرسانی ئەمریکاوە بڵاویکردەوە، کەشتیی فڕۆکە هەڵگری USS Tripoli کە لە ئێستادا بنکەکەی لە ژاپۆنە و هەڵگری هێزی مارێنزییە، لە ڕێگادایە بۆ ناوچەکە.

هەروەها ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز بڵاویکردەوە، نزیکەی ٢٥٠٠ سه‌ربازی هێزی دەریایی به‌ لانیکەم سێ کەشتی بەرەو ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەڕۆن.

کەناڵی سی ئێن ئێن بڵاویکردەوە، ئەو هێزەی کە دەنێردرێت یەکەیەکی گەشتیاری دەریاییە، کە بە شێوەیەکی گشتی نزیکەی 2500 هێزی دەریایی و دەریاوان پێکدێت.

ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ ئاماژەی بەوە کردوە، داواکاری بۆ ئەو بەهێزکردنانە لە فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە هاتوە و لەلایەن پیت هێگسێت، وەزیری بەرگری ئەمریکاوە پەسەندکراوە و لە ئێستاوە هێزەکانی مارێنز لە ناوچەکەدان و پشتیوانی هێرشەکانی سەر ئێران دەکەن.

هاوكات کەناڵی ABC News بە پشت بەستن بە بەرپرسانی ئەمریکا ئاشکرای کرد، هێزێکی نزیکەی ٢٢٠٠ هێزی دەریایی لە سەر سێ کەشتی هێزی دەریایی ئەمریکا بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست جێگیرکراون.

ئەو بەرپرسانە ڕایانگەیاندوە، یەکەی ٣١ی گەشتی دەریایی (31(st Msu کە بەزۆری لە ژاپۆن جێگیرە وەک بەشێک لە فەرماندەیی هیندستان و زەریای هێمن ئەمریکا، فەرمانی وەرگرتووە بۆ ئەوەی بەرەو ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بڕۆن.

تۆڕەکە ڕوونیکردەوە، جێگیرکردنی ئەو یەکەیە مەرج نییە بەو مانایە بێت کە وەک هێزێکی زەمینی لە ناوخۆی ئێراندا بەکاردەهێنرێت، بەڵکو توانای وشکانی و دوورخراوە و ئاسمانی دابین دەکات کە فەرماندە سەربازییەکان دەتوانن لە ئەگەری پێویستدا سودی لێوەربگرن.

ئاماژەی بەوەشکردوە، ئه‌و هێزه‌ی ره‌وانه‌ كراوه‌ هه‌روه‌ها یەکەکە فەوجی فڕۆکەی جەنگی ئێف ٣٥ و فەوجێکی فڕۆکەی جۆری MV-22 Osprey tiltrotor لەخۆدەگرێت.

En az 10 karakter gerekli