کەشناسی هەرێم: بارانبارین تەواوی ناوچەکە دەگرێتەوە

کەشناسی هەرێم: بارانبارین تەواوی ناوچەکە دەگرێتەوە

كانونی دووه‌م 28, 2026 16:17
کەشناسی هەرێم: بارانبارین تەواوی ناوچەکە دەگرێتەوە
0

لایک

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم رایگەیاند، لە کاتەکانی نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٨ـی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦، هەرێمی کوردستان-عیراق دەکەوێتە ژێر کاریگەری شەپۆلێکی بارانبارین. شەپۆلەکە سەرەتا لە پارێزگای دهۆکەوە دەست پێدەکات و پاشان تەواوی ناوچە جیاجیاکانی هەرێم دەگرێتەوە.

بەگوێرەی پێشبینییەکان، لە دوای نیوەڕۆوە کاریگەری شەپۆلەکە بەهێزتر دەبێت؛ لە هەریەکە لە (دهۆک، زاخۆ، سلێمانی، چەمچەماڵ، باکووری کەرکووک، ئیدارەی گەرمیان و ناوچە شاخاوییەکانی هەولێر (ئەربیل)) بارانی مامناوەند و لێزمە بارانی کورتخایەن و هەورە تریشقە دەبێت. هاوکات، لە لوتکەی چیا بەرزەکان (ئەوانەی زیاتر لە ١٥٠٠ مەتر لە ئاستی دەریاوە بەرزن) بەفر دەبارێت.

کەشناسی ئاماژەی بەوەش کردووە، کاریگەری ئەم شەپۆلە تا بەیانی زووی رۆژی پێنجشەممە بە نمە بارانی پچڕ پچڕ بەردەوام دەبێت. لە کاتەکانی نیوەرۆوە ئاسمان دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور، بەڵام لە ناوچە سنوورییەکان و لووتکەی چیا بەرزەکان تا دوای نیوەڕۆ ئەگەری بەردەوامیی باران و بەفر دەمێنێتەوە.

پلەکانی گەرما بۆ ئەمڕۆ ٢-٣ پلە و بۆ سبەی ١-٢ پلەی دیکە نزمدەبنەوە. خێرایی با لە نێوان ١٠ بۆ ٢٠ کم/ک دەبێت و لە هەندێک کاتدا چالاک دەبێت بۆ سەرووی ٣٠ کم/ک.

En az 10 karakter gerekli