کەشناسی هەرێمی کوردستان – عێراق، کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتووی بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند، پێشبینی دەکات ئەمڕۆ یەکشەممە، ئاسمان بەگشتی ساماڵ بێت، هەروەها پلەکانی گەرما کەمێک بەرز دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانى دوێنێ.
کەشناسی هەرێم ، ئاماژەی بەوەش دا، سبەی دووشەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت، پلەکانی گەرما کەمێک بەرز دەبێتەوە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر 17پلە
سلێمانی 17 پلە
دهۆک 17 پلە
کەرکوک 19 پلە
هەڵەبجە 17 پلە
زاخۆ 18 پلە
حاجی ئۆمەران 5 پلە
سۆران 16 پلە
گەرمیان 20 پلە