قاسم ئەعرەجی، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق، ڕایگەیاند کە ئەوان بە ڕێزێکی زۆر و ئیرادەیەکی ڕاستگۆیانەوە لە سووریای نوێ نزیک دەبنەوە و هیچ کێشەیەکیان لەگەڵ ئەحمەد شەرع، سەرۆک کۆماری سووریا نییە.
ئەعرەجی لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ دەزگایەکی ڕاگەیاندن، وەڵامی پرسیارێکی سەبارەت بە پەیوەندییەکان لەگەڵ سووریا و ئەحمەد شەرع، سەرۆک کۆماری سووریا دایەوە.
ئەعرەجی ڕایگەیاند: “هیچ کێشەیەکمان لەگەڵ ئەحمەد شەرع، سەرۆک کۆماری کۆماری عەرەبیی سووریا نییە.” هەروەها وتیشی: “شەرع لەلایەن هێزەکانی ئەمریکاوە لە عێراق دەستگیرکرابوو و دواتر بە ڕێکاری فەرمی ئازاد کرا. من و شەرع هەر خۆی لە هەمان سەردەمدا لەلایەن هێزەکانی ئەمریکاوە دەستگیرکرابووین.”
ئەعرەجی ئاماژەی بەوە کرد کە ڕوانینیان بۆ سووریای نوێ ئەرێنییە و وتی: “بە ڕوانینێکی ئەرێنی و بە ڕێزێکی زۆر و ئیرادەیەکی دڵسۆزانە و ڕاستگۆیانەوە لە سووریای نوێ نزیک دەبینەوە. ئەوانیش بە هەمان شێوە وەڵاممان دەدەنەوە.”