دواى ئەوەى بەرەبەیانى ئەمڕۆ پێنج تەرمى دیکە لە رووداوى پێکدادانى دوو شەمەندەفەرەکەى هیندستان دەرهێنران، ژمارەى گیانلەدەستدان بەرەو بەرزبوونەوە هەنگاوینا.
رۆژی هەینی رابردوو، شەمەندەفەرێکی نەفەرهەڵگر لە ڕێڕەوی خۆى لایدا و خۆی کێشا بە شەمەندەفەرێکی دیکە لە نزیک قەزای بالاسۆر لە ویلایەتی ئۆدیشای هیندستان کە لانیکەم تائێستا 293 کەس گیانیان لەدەستدا و زیاتر لە 850 کەسیش برینداربوون.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ، پێنج تەرمی دیکە دۆزرانەوە و کارمەندێکی تەندروستیش بە رۆیتەرزى وتووە “نازانین چەند تەرمی دیکە ماون”.
کرێکاران بە ئامێرە قورسەکانەوە خەریکی پاککردنەوەی رێڕەوی تێکچوو و شەمەندەفەرە وێرانبووەکان و کێبڵی کارەبان، لەکاتێکدا کەسوکاری قوربانیان لە شوێنى رووداوەکە ئامادەن و هەندێکیان تائـیستا هیچ سۆراغێکیان لە کەسەکانیان نییە.
1
گۆڕانکاری کۆیلایەتی لە رابردووەوە تاوەکو ئەمڕۆ
2
بەربەستەکانی دەوروبەری کەعبەی پیرۆز لادەبرێن
3
ئەمریکا: ژنانی ئێران تەنها لە پێناوی شکۆی خۆیاندا خۆپیشاندان دەکەن
4
نیگەرانییەکانی بەدەستهێنانی وزە لە ئەوڕووپا بەردەوامە و وڵاتەکان چ رێوشوێنێکیان گرتووەتەبەر؟
5
پاکستان… لە رووداوێکی هاتووچۆدا نزیکەی 60 کەس بوونە قوربانی