بەشی پێشبینی لە بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستانی عێراق، پێشبینییەکانی کەشوهەوای دوو رۆژی راگەیاند، بەگوێرەی پێشبینییەکان پلەی گەرما دادەبەزێت.
کەشناسی رایگەیاندووە، ئەمڕۆ دووشەممە 1/1/2024، ئاسمان پەڵەهەور بۆ نیمچە هەور دەبێت بە شێوەیەکى گشتی، پلەی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنی.
لەبارەی کەشوهەوای سبەی کەشناسی پێشبینی کردووە، سبەی رۆژی سێشەممە ئاسمان نیمچە هەور دەبێت پاشان دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو، پلەی گەرما نزم دەبێتەوە بە (2-1) پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: 16 پلەى سیلیزى
سلێمانی: 15 پلەى سیلیزى
دهۆک: 16 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: 17 پلەى سیلیزى
زاخۆ: 17 پلەى سیلیزى
گەرمیان: 19 پلەى سیلیزى
حاج ئۆمەران: 7 پلەى سیلیزى
سۆران: 13 پلەى سیلیزى