دوای ئەوەی دۆناڵد ترەمپ لە رۆژی سێشەممەی گەورە بووە براوەی زۆرترین ویلایەتەکان لە هەڵبژاردنی سەرەتایی پارتی کۆمارییەکانی تایبەت بە سەرۆکایەتی ئەمریکا، نیکی هەیلی کاندیدێکی دیکەی کۆمارییەکان بریاریدا لە هەڵبژاردنەکان بکشێتەوە و بانگەشەکانی رابگرێت.
سەرەڕای ئەوەی ترەمپ رکابەرێکی سەختبوو، هەیلی ئەنجامی باشی بەدەستهێنا لە هەڵبژاردنە سەرەتاییەکان، بەڵام ئەمڕۆ بڕیاریدا لە کاندیدبوون بکشێتەوە.
هەریەکە لە دۆناڵد ترەمپ و جۆو بایدن گۆڕەپانی سێشەممەی گەورەیان کۆنتڕۆڵکرد و ئامادەکاری دەکەن بۆ گەڕانەوە لە مانگی تشرینی دووەم کە تێیدا هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکای تێدا بەرێوەدەچێت.
هەیلی توانی لە ویلایەتی ڤێرمۆت براوە بێت، ئەوەش هیواکانی ترەمپی لە بەدەستهێنانی لایەنگری زۆرینەی کۆمارییەکانی کەمکردەوە، سەرەڕای ئەوە ترەمپ توانی لە چەند ویلایەتێک براوە بێت کە ئەگەری هەیە سودی بۆی هەبێت، لەوانەی ولایەتەکانی ڤێرجینیا، ماساچوسێتس و مەین.
1
گۆڕانکاری کۆیلایەتی لە رابردووەوە تاوەکو ئەمڕۆ
2
بەربەستەکانی دەوروبەری کەعبەی پیرۆز لادەبرێن
3
ئەمریکا: ژنانی ئێران تەنها لە پێناوی شکۆی خۆیاندا خۆپیشاندان دەکەن
4
نیگەرانییەکانی بەدەستهێنانی وزە لە ئەوڕووپا بەردەوامە و وڵاتەکان چ رێوشوێنێکیان گرتووەتەبەر؟
5
بەهۆی کەوتنی فڕۆکەیەک سەرجەم سەرنشینەکان گیانیان لەدەستدا