مانگی ڕابردوو گەرمترین مانگی کانوونی دووەم بوو

مانگی ڕابردوو گەرمترین مانگی کانوونی دووەم بوو

شوبات 6, 2025 22:20
مانگی ڕابردوو گەرمترین مانگی کانوونی دووەم بوو
0

لایک

پرۆگرامی کوپەرنیکەسی یەکێتیی ئەورووپا، مانگی ڕابردووی وەک گەرمترین مانگی کانوونی دووەم دەستنیشان کرد.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 6ـی کانوونی دووەمی 2025، کوپەرنیکەس (Copernicus) ڕاپۆتێکی بڵاو کردووتەوە، تێیدا هاتووە مانگی کانوونی دووەمی ئەمساڵ ژمارەی پێوانەیی شکاند و بووە بە گەرمترین مانگی کانوونی دووەم لە مێژوودا، بە جۆرێک بەراورد به‌ مانگی یەکی ساڵی ڕابردوو 0.09 پلەی سیلیزی گەرمتر بووە.

لە 29ـیەمین کۆنفرانسی گۆڕانی کەشوهەوای نەتەوەیەکگرتووەکانیش بڕیار درا، ڕێگە لە گەرمبوونی زیاتری گۆی زەوی بگرن، بە جۆرێک ئیستا گۆی زەوی نزیکەی 1 پۆینت 3 پلەی سیلیزی گەرم بووە.

هاوکات نەتەوەیەکگرتووەکانش ساڵی 2024ـی بە گەرمترین ساڵ لە مێژوودا دیاریی کرد.

En az 10 karakter gerekli