دەزگای خێرخوازی کاسۆليکی کاريتاس ڕايگەياندووە، لە دوايین وەسيەتەکانيدا پاپا فرانسيس پاپای کۆچکردووى ڤاتيکان داوايکردووە، يەکێک لە ئۆتۆمبێلە تايبەتەکانی بکرێتە کلينيکی پزيشکی گەڕۆک بۆ منداڵانی غەززە.
ئۆتۆمبێلی تايبەتی پاپا کراوەيە و بەکاردەهێنرێت بۆ ئەوەی لە قەرەباڵغيدا سڵاو لە ئامادەبووان بکات.
پاپا فرانسيس داوايکردووە ئەو ئۆتۆمبێلەی کە لە ساڵی 2014 و لە سەردانەکەيدا بۆ بەیت لەحم بەکاريهێنا، وەکو کلینیکى گەڕۆک بۆ منداڵانی غەززە تەرخان بکرێت.
ئۆتۆمبێلەکە گواستراوەتەوە بۆ بارەگای کاريتاس لە شاری قودس و هەر کاتێک ئیسرائیل رێڕەوێکی مرۆیی بکاتەوە دەنێردرێت بۆ غەززە.
پیتەر برون، سکرتێری گشتی کاریتاس ڕايگەياندووە، ئۆتۆمبێلەکە چاک دەکرێت و ئامێری پزیشکی و ساردکەرەوەی دەرمانی بۆ دادەنرێت و شۆفێر و تیمێکی پزیشکی بۆ دیاری دەکرێت.
پاپا فرانسیس بە هاوسۆزييەکانی بۆ غەززە ناسرابوو، دۆخی مرۆیی کەرتەکەی بە شەرمەزارکەر ناوبردبوو، لەدوايین پەياميدا بەبۆنەی جەژنی هەستانەوە، داوای لە هەموو لایەنەکان کرد، بە ئاگربەست رازی بن و باسی لە ئازارەکانی فەڵەستینی و ئیسرائیلییەکانیش کرد.
رۆژی 21ـی نيسان پاپا فرانسيس لە تەمەنی 88 ساڵيدا کۆچی دوايی کرد، 26ـی هەمان مانگ رێوڕەسمی بەخاکسپاردنی بەڕێوەچوو، بڕياریشە 7ـی ئايار کۆبوونەوەی گشتی کارديناڵەکان بۆ هەڵبژاردنی پاپای نوێ بەڕێوەبچێت.

1
گۆڕانکاری کۆیلایەتی لە رابردووەوە تاوەکو ئەمڕۆ
2
بەربەستەکانی دەوروبەری کەعبەی پیرۆز لادەبرێن
3
ئەمریکا: ژنانی ئێران تەنها لە پێناوی شکۆی خۆیاندا خۆپیشاندان دەکەن
4
نیگەرانییەکانی بەدەستهێنانی وزە لە ئەوڕووپا بەردەوامە و وڵاتەکان چ رێوشوێنێکیان گرتووەتەبەر؟
5
بەهۆی کەوتنی فڕۆکەیەک سەرجەم سەرنشینەکان گیانیان لەدەستدا