جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، بەهاوبەشی لەگەڵ بەریتانیا بەسەرکەوتوویی پێگەی گرووپە هەڵگەڕاوەکانی نزیک لەئێرانیان لەناو خاکی یەمەن بۆردوومانکردووە.
سەرۆکی ئەمهریکا راشیگەیاند، رێکاری دیکە دەگرنەبەر لەئەگەری زیادبوونی گرژییەکانی دەریای سوور.
هاوکات، ریشی سووناک سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا جەختی لەوەکردەوە، هێرشکردنەسەر بنکەی حوسییەکانی نزیک لەئێران لەناو خاکی یەمەن گرنگ و لەجێگەی خۆیدابوو.
لەلایەکی دیکەوە، ئەمهریکا، بەریتانیا، ئوسترالیا، دانیمارک، ئەڵمانیا،هۆڵندا، نیوزیلاند، کەنەدا، بەحرەین و کۆریای باشوور راگەیەندراوێکی هاوبەشییان بڵاوکردەوە و تیایدا باسیان لەوەکردووە، حوسییەکان لەمانگی تشرینی دووەم 27 جار هێرشی بۆسەر کەشتییە بازرگانییەکان لەدەریای سوور ئەنجامداوە، ئەوانیش سوورن لەسەر دابینکردنی ئاسایشی ئەو دەریایە.
لهلایهكی دیكهوه ڤازیلی نێبزینیا نوێنەری رووسیا لەنەتەوەیەکگرتووەکان داوایکرد، ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی ئەمڕۆ کۆبوونەوەیەکی بەپەلە دەرباری هێرشی ئەمهریکا و بەریتانیا بۆسەر حوسییەکانی یەمەن ئەنجامبدات.
نوێنەری رووسیا لەنەتەوەیەکگرتووەکان جەختی لەوەشکردەوە، کێشەکانی دەریای سوور بەرێگەی سەربازی چارەسەرناکرێن، بەپێچوانەوە پەنابردن بۆ رێگەی سەربازیی دەبێتە هۆکاری دروستبوونی قەیران و نائارامی زیاتر لەناوچەکە.
1
گۆڕانکاری کۆیلایەتی لە رابردووەوە تاوەکو ئەمڕۆ
2
بەربەستەکانی دەوروبەری کەعبەی پیرۆز لادەبرێن
3
ئەمریکا: ژنانی ئێران تەنها لە پێناوی شکۆی خۆیاندا خۆپیشاندان دەکەن
4
نیگەرانییەکانی بەدەستهێنانی وزە لە ئەوڕووپا بەردەوامە و وڵاتەکان چ رێوشوێنێکیان گرتووەتەبەر؟
5
بەهۆی کەوتنی فڕۆکەیەک سەرجەم سەرنشینەکان گیانیان لەدەستدا