سەرۆکی کۆریای باشوور: نه‌ته‌نیاهۆ تاوانبارێکی جەنگە

سەرۆکی کۆریای باشوور: نه‌ته‌نیاهۆ تاوانبارێکی جەنگە

ئایار 20, 2026 15:20
سەرۆکی کۆریای باشوور: نه‌ته‌نیاهۆ تاوانبارێکی جەنگە
0

لایک

لی جای میونگ سەرۆکی کۆریای باشوور ڕەخنەی لە دەستبەسەرکردنی کەشتیی یارمەتییە مرۆییەکان گرت کە بەرەو غەززە دەڕۆیشتن، کە کارمەندانی فریاگوزارییان هەڵگرتبوو، ئیسرائیلی بە پێشێلکردنی ڕێسا نێودەوڵەتییەکان تۆمەتبار کرد، ده‌شڵێت، نه‌ته‌نیاهۆ تاوانبارێکی جەنگە.

لی جای میونگ، لە میانی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی وڵاته‌كه‌یدا ڕایگەیاند، سوپای ئیسرائیل لە ئاوەکانی نزیک کەرتی غەززە ڕێگری لە کەشتیی “لینا نەبولسی” کردووە، کەشتییەکە چالاکوانی کۆریای باشوور کیم ئا هیون و چالاکوانی کۆری-ئەمریکی جۆناسان ڤیکتۆر لیی هەڵگرتبوو.

ئەو دەستبەسەرکردنە تەنها دوو ڕۆژ دوای ئەوە دێت کە هێزەکانی ئیسرائیل دەستیان بەسەر کەشتییەکی تری فریاگوزاریدا گرت بە ناوی کیریاکۆس ئێکس کە چالاکوانی کۆریای باشوور کیم دۆنگ هیون لەگەڵ چالاکوانانی دیکەی جیهان هەڵگرتبوو.

سەرۆکی کۆریای باشور دوایین دەستبەسەرداگرتنی بە “نامرۆڤانە و توندڕەو” وەسف کرد و وتی، ئەو شوێنەی کەشتییەکە تێیدا ڕێگری لێکرا بەشێک نییە لە ئاوە خاکییەکانی ئیسرائیل. 

ئاماژەی بەوەشکرد، “ماوەیەکی زۆر سەبرمان هەبووە، بەڵام ئەوان هێڵەکەیان بڕیوە”، پرسیاری لە شەرعیەتی دەستبەسەرداگرتنەکە کرد و حکوومەت ئاڕاستە كرد کە “بە توندی بەپێی یاسا مامەڵە لەگەڵ ئەو پرسە بکات”.

لی جای میونگ، سەرۆکی کۆریای باشوور پرسیاری ئەوەی کرد کە ئایا دادگای تاوانە نێودەوڵەتییەکان فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ بنیامین نه‌ته‌نیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل دەرکردوە و وی سۆنگ لاک، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی بە ئیجابی وەڵامی دایەوە و بە لیی وت کە ئەمە وایکردوە نه‌ته‌نیاهۆ ببێتە “تاوانبارێکی جەنگ”.

سەرۆکی کۆریای باشوور هەروەها پرسیاری ئەوەی کرد کە ئایا زۆربەی وڵاتانی ئەوروپا ڕایانگەیاندووە، ئەگەر نه‌ته‌نیاهۆ بچێتە ناو خاکەکانیانەوە دەستگیری دەکەن و راوێژکارەکەی لە وەڵامدا وتی، زۆربەیان ئەوەیان ڕانەگەیاندووە، بەڵام ڕەنگە هەندێکیان ڕایانگەیاندبێت.

ئه‌و لێدوانه‌ی سه‌رۆكی كۆریای باشوور له‌كاتێكدایه‌ كه‌ پەیوەندییەکانی نێوان کۆریای باشوور و ئیسرائیل لە چوارچێوەی دیپلۆماسی، هاوبەشیی تەکنەلۆژی و سەربازیدا بەرەوپێش دەچن. هەردوو وڵات خاوەنی ئابوورییەکی پێشکەوتوون و گرنگییەکی زۆر بە داهێنان دەدەن.

En az 10 karakter gerekli