ترەمپ: ڕەنگە یەکشەممەی داهاتوو سەردانی ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بکەم

ترەمپ: ڕەنگە یەکشەممەی داهاتوو سەردانی ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بکەم

تشرینی یه‌كه‌م 8, 2025 23:50
ترەمپ: ڕەنگە یەکشەممەی داهاتوو سەردانی ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بکەم
0

لایک

سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، دانوستاندنەکانی تایبەت بە دۆخی غەززە زۆر بە باشی بەڕێوەدەچن و ڕێککەوتن زۆر نزیک بووەتەوە.

دۆناڵد ترەمپ ئاشکراشی کرد، نیازی هەیە ڕۆژی یەکشەممەی داهاتوو سەردانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بکات و لەوانەیە بچێتە میسر.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، ئەمڕۆ چوارشەممە، ٨ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، ڕایگەیاند، نیازی هەیە ڕۆژی یەکشەممەی داهاتوو سەردانی ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بکات.

ترەمپ لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ووتی: “دانوستاندنەکان زۆر بە باشی بەڕێوەدەچن و لەوانەیە ڕۆژی یەکشەممەی داهاتوو بچمە میسر”.

ئەمە لە کاتێکدایە کە جووڵەیەکی دیپلۆماسیی چڕ لە ناوچەکەدا هەیە، بەتایبەتی لە میسر، بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگی غەززە.

سەرۆکی ئەمریکا جەختی کردەوە “ڕێککەوتنی غەززە زۆر نزیک بووەتەوە”، بەڵام هیچ وردەکارییەکی زیاتری لەبارەی لایەنەکان و خاڵەکانی ڕێککەوتنەکەوە ئاشکرا نەکرد.

En az 10 karakter gerekli