ڕۆژی سێشه‌ممه، ڕێكەوتی 4ـی ئازاری 2025، ئه‌حمه‌د شه‌رع، سه‌رۆكی قۆناغی ڕاگوزه‌ری سووریا له وته‌یه‌كدا له كۆبوونه‌وه‌ی به‌په‌له‌ی كۆمكاری وڵاتانی عه‌ره‌بیدا له قاهیره وتی، پابه‌ندی ڕێككه‌وتنی ساڵی 1974ـن بۆ ڕێگریكردن و خۆبه‌دوورگرتن له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه و به‌ریه‌ككه‌وتن له‌گه‌ڵ ئیسرائیل.
ئه‌حمه‌د شه‌رع جه‌ختیشی كرده‌وه، وڵاته‌كه‌ی له پاڵپشتی و پشتیوانیكردنی پرسه عه‌ره‌بییه‌كان به‌رده‌وام ده‌بێت، هاوكات داوای له وڵاتانی عه‌ره‌بی و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی كرد، پشتگیری وڵاته‌كه‌ی بكه‌ن به‌رانبه‌ر هێرشه‌كانی ئیسرائیل و كشانه‌وه‌ی خێرای له باشوری سووریا.
دووشەممە 3ـی ئازاری 2025، ئەفیغای ئەدرەعی، وتەبێژی سوپای ئیسرائیل لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس بڵاوی کردەوە، هێزەکانیان کەمێک پێش ئێستا جبەخانەیەکی کۆنی ڕژێمی پێشووی سووریایان بۆردومان کرد.
وتەبێژی سوپای ئیسرائیل وتیشی، بە لەبەرچاوگرتنی گۆڕانکارییەکانی دوایی ناوچەکە، بڕیار لەسەر هێرشکردنە سەر ژێرخانەکانی ئەو بنکە سەربازییە دراوە لە سووریا.
ئەدرەعی ئاماژەی بەوە کرد، سووپا لە بەرگرییەکانی بەردەوام دەبێت و چاودێری بەرەی سووریا دەکات، هەموو کارێکیش دەکات بۆ پاراستنی هاووڵاتییانی ئیسرائیل.