ئەرشەت ساڵحی: پێویستە پۆستی جێگری سەرۆککۆمار بدرێت بە تورکمان

ئەرشەت ساڵحی: پێویستە پۆستی جێگری سەرۆککۆمار بدرێت بە تورکمان

كانونی یه‌كه‌م 30, 2025 09:30
ئەرشەت ساڵحی: پێویستە پۆستی جێگری سەرۆککۆمار بدرێت بە تورکمان
0

لایک

ئەرشەت ساڵحی، پەرلەمانتاری کەرکووک لە بەرەی تورکمانی عێراقی، داوای کرد پۆستی وەزاری جێبەجێکردن و پۆستی جێگری سەرۆککۆمار لە حکومەتی نوێدا بدرێت بە تورکمان.

ئەمڕۆ دووشەممە، ٢٩ کانونی یەکەمی ٢٠٢٥، ئەرشەت ساڵحی، پەرلەمانتاری کەرکووک لە بەرەی تورکمانی عێراقی لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا دوای سوێندخواردنی لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، بەرەی تورکمانی عێراقی لە خولی نوێدا بەردەوام دەبێت لە داکۆکیکردن لە مافەکانی تورکمان و داوای کرد کە تورکمانەکان نوێنەرایەتیان لە کابینەی حکومەتدا هەبێت و پۆستی وەزاری جێبەجێکردنیان هەبێت.

En az 10 karakter gerekli