دۆناڵد ترەمپ باجی گومرگی لەسەر هیندستان زیاد کرد

دۆناڵد ترەمپ باجی گومرگی لەسەر هیندستان زیاد کرد

ئاب 27, 2025 14:06
دۆناڵد ترەمپ باجی گومرگی لەسەر هیندستان زیاد کرد
0

لایک

بەهۆی کڕینی نەوتی ڕووسیاوە، سەرۆکی ئەمریکا ٢٥٪ باجی دیکەی بەسەر هیندستاندا سەپاند، بەوەش کۆی ئەو باجەی سەپاندوویەتی بەسەر وڵاتەکەدا گەشتە ٥٠٪.

ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٧ـی ئابی ٢٠٢٥، دوای بەردەوامبوونی هیندستان لە کڕینی نەوتی ڕووسیا و پشتگوێخستنی هۆشیارییەکانی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بڕیاریدا بە زیادکردنی باجێکی گومرگی تر لەسەر کاڵا و شمەکی هیندستان بە رێژەی ٢٥٪ و ئەمڕۆش بڕیارەکە دەکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە.


سەپاندنی باجەکەش لەسەر کاڵاکانی وەک جل و بەرگ، بەردی بەنرخ و زێڕینگەریی، پێڵاو، کەلوپەلی وەرزشی، مۆبیلیات، و ماددە کیمیاییەکان دەگرێتەوە.

لای خۆیەوە بەرپرسێکی وەزارەتی بازرگانی هیندستان ووتی، ئەو هەناردەکارانەی بەهۆی ئەو باجەوە زیانیان بەرکەوتووە، هاوکاری دارایی وەردەگرن و هاندەدرێن بۆ ئەوەی بازاڕەکانیان هەمەچەشن بکەن بۆ بازاڕەکانی وەک چین و ئەمریکای لاتین و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

پسپۆڕانی بازرگانیش پێیانوایە، لە ساڵی ٢٠٢٥ بۆ ٢٠٢٦ هەناردەی هیندستان بۆ ئەمریکا بە رێژەی لەسەدا ٤٠ بۆ ٤٥ کەمدەبێتەوە.

En az 10 karakter gerekli

Şuanda Binance创建账户 adlı kişinin yorumuna cevap yazıyorsunuz. Cevabı iptal etmek için tıklayın

Tüm Yorumlar (1)