کەشناسی: ئاسمان پەڵە هەور دەبێت و ئەگەری باران بارین هەیە

کەشناسی: ئاسمان پەڵە هەور دەبێت و ئەگەری باران بارین هەیە

ئه‌یلول 25, 2025 11:26
کەشناسی: ئاسمان پەڵە هەور دەبێت و ئەگەری باران بارین هەیە
0

لایک

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان – عێراق پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوای ٤٨ کاتژمێری داهاتوو خستەڕوو و دەڵێت، ئاسمان پەڵە هەور دەبێت و ئەگەری باران بارین هەیە.

ڕۆژی پێنجشەممە، ٢٥ـی ئەیلوولی ٢٠٢٥، بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان – عێراق ڕایگەیاند: ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت هەروەها پلەی گەرما کەمێک بەرزتر دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.

پێشبینیش دەکات، ڕۆژی هەینی، ٢٦ـی ئەیلوولی ٢٠٢٥، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت لەگەڵ ئەگەرى بارانێکى کەم لە ناوچە شاخاوییەکانى باکوورى رۆژهەلات. هەروەها پلەی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ڕۆژی پێنجشەممە بەم شێوەیەیە:-

هەولێر (ئەربیل) : ٣٤ پلە

سلێمانی : ٣٢ پلە

دهۆک : ٣٢ پلە

زاخۆ : ٣٣ پلە

کەرکووک : ٣٦ پلە

هەڵەبجە : ٣١ پلە

سۆران : ٣٢ پلە

حاجی ئۆمەران : ٢١ پلە

En az 10 karakter gerekli