محەممەد شیاع سوودانی “دەستپێشخەریی خێر”ـی ڕاگەیاند

محەممەد شیاع سوودانی “دەستپێشخەریی خێر”ـی ڕاگەیاند

ئازار 4, 2025 09:56
محەممەد شیاع سوودانی “دەستپێشخەریی خێر”ـی ڕاگەیاند
0

لایک

محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، ئەمڕۆ یەکشەممە، “دەستپێشخەریی خێر”ـی بۆ پشتیوانی لە گەنجان ڕاگەیاند.

بەگوێرەی راگەیەندراوی نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق، لە چوارچێوەی پشتیوانی حکومەت بۆ گەنجان و بە رێنمایی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیران و سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای گەنجان، ئەنجومەنەکە “دەستپێشخەریی خێر”ـی ڕاگەیاند.

دەستپێشخەرییەکی نیشتمانی گشتگیرە و ئامانج لێی بەهێزکردنی گەنجانە لە بوارەکانی کشتوکاڵ، ئاسایشی خۆراک، سامانی ئاژەڵ و کەش وهەوا. دەستپێشخەرییەکە خۆی لە دابینکردنی پارەی پێویست بە قەرزی ئاسان بۆ گەنجان دەبینێتەوە.

راهێنان و ئامادەکردنی ئەو گەنجانەی کە داواکاری پێشکەش دەکەن بۆ بەشداری لە دەستپێشخەرییەکە لە بوارە ئاماژەپێکراوەکاندا، هەروەها دابینکردنی رێنمایی و ئاراستەکردن بۆ گەنجانی خاوەن پڕۆژەکان.

دەستپێشخەرییەکە پێشکەشکردنی یارمەتی لەخۆدەگرێت بۆ بەدەستهێنانی ئامێری مۆدێرن بۆ پڕۆژەی گەنجە سەرکەوتووەکان، کە بەشداربووان دەتوانن لەڕێگەیەوە بەرهەمی کشتوکاڵی بەهێزتر بکەن، هەروەها چاودێریکردنی وردی پڕۆژە گەنجە سەرکەوتووەکان، بۆ دڵنیابوون لە سەرکەوتن و بەردەوامی.

En az 10 karakter gerekli