مەغریب.. 19 کەس بەهۆی خواردنەوەی کحولیەوە گیانیان لە دەستدا

مەغریب.. 19 کەس بەهۆی خواردنەوەی کحولیەوە گیانیان لە دەستدا

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:42
مەغریب.. 19 کەس بەهۆی خواردنەوەی کحولیەوە گیانیان لە دەستدا
0

لایک

میدیاکانی مەغریب بڵاویانکردەوە، بەهۆی خواردنەوەی ”مەی”ـەوە 19 کەس دوای ژەهراویبوون و گیانیان لە دەستداوە.

زانیارییەکان ئەوەیان خستەڕوو، کە خواردنەوە کحولیەکان بەسەرچوونە ئەوەش بووەتە هۆی ژەهراویبوونی ئەم 19 کەسە و گیان لەدەستدانیان.

لەگەڵ ئەمەشدا، کەسێکی تەمەن 48 ساڵ دەستگیرا کە پێشینەی تاوانی هەبووە، لەلایەن پۆلیسی شاری (قەسری کەبیر) لە باکووری مەغریب بە گومانی تێوەگلان لە فرۆشتنی ئەو ماددە کحولیانەی کە زیان بە تەندروستی گشتی دەگەیەنن و دەبنە هۆی مردنی بەکارهێنەرانی.

جێی باسە، بەپێی دوا ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستی ئەو وڵاتە، 19 کەس بەهۆی ژەهراویبوونیان گیانیان لە دەستداوە کە تەمەنیان لە نێوان 35-50 ساڵیدایە و چەند کەسێکی دیکەش باری تەندروستییان ناجێگیرە.