بەهۆی گەرما لە پارێزگایەکی عێراق سبەی کرایە پشوو

بەهۆی گەرما لە پارێزگایەکی عێراق سبەی کرایە پشوو

تەممووز 27, 2025 21:02
بەهۆی گەرما لە پارێزگایەکی عێراق سبەی کرایە پشوو
0

لایک

بەهۆی بەرزبوونەوەی بەردەوامی پلەكانی گەرما، پارێزگایەكی عێراق سبەی دووشەممەی كردە پشووی فەرمی.

ئەنجومەنی پاریزگای زیقاڕ ڕایگەیاند: بەهۆی بەردەوامی بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما، سبەی دووشەممە لە تەواوی دامودەزگاكانی حكوومەت لە سنووری پارێزگای زیقاڕ پشوو دەبێت.

هەروەها ڕاشیگەیاند: ئەم بڕیارە دوای بەدواداچوونی راپۆرتەكانی كەشوهەوا دراوە كە ئاماژە بەوە دەكەن بۆ سبەی دووشەممە پلەكانی گەرما لە ئاستی ئاسایی بەرزتر دەبێتەوە.

ئەنجومەنی پاریزگای زیقاڕ ئاماژەی بەوەش دا كە بڕیاری پشوویان بۆ پاراستنی فەرمانبەر و هاووڵاتییانە لە گەرما و كەشوهەوای سەختدا.

En az 10 karakter gerekli