ترەمپ: بۆ ماوەی پێنج ڕۆژ سەرجەم هێرشە سەربازییەکان بۆ سەر ئێران رادەگرین

ترەمپ: بۆ ماوەی پێنج ڕۆژ سەرجەم هێرشە سەربازییەکان بۆ سەر ئێران رادەگرین

ئازار 23, 2026 15:09
ترەمپ: بۆ ماوەی پێنج ڕۆژ سەرجەم هێرشە سەربازییەکان بۆ سەر ئێران رادەگرین
0

لایک

سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت، گفتوگۆی زۆر باشیان لەگەڵ ئێران هەبووە و فەرمانی داوە هێرشە سەربازییەکان بۆ سەر دامەزراوەکانی وزەی ئەو وڵاتە بۆ ماوەی پێنج ڕۆژ دوا بخرێن.

ئەمڕۆ دووشەممە، ٢٣ـی ئاداری ٢٠٢٦، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە پەیامێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی “تروس سۆشیاڵ” رایگەیاند،  لە دوو ڕۆژی رابردوودا واشنتن و تاران گفتوگۆی قووڵ و بەرهەمداریان ئەنجام داوە بە مەبەستی چارەسەرکردنی یەکجاریی ململانێکان و کۆتاییهێنان بە دوژمنداری لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

ترەمپ روونیشی کردەوە، بە پشتبەستن بە کەشوهەوای ئەرێنیی گفتوگۆکان و بڕیاردان بۆ بەردەوامبوونیان بە درێژایی ئەم هەفتەیە، فەرمانی بە وەزارەتی جەنگی ئەمریکا کردووە سەرجەم هێرشە سەربازییەکان بۆ سەر وێستگەکانی وزە و ژێرخانی ئابووریی ئێران رابگرێت.

سەرۆکی ئەمریکا ئەوەشی خستە روو، ئەم راگرتنە کاتییە تەنیا بۆ ماوەی ٥ ڕۆژ دەبێت و بەستراوەتەوە بە سەرکەوتنی کۆبوونەوە و گفتوگۆ بەردەوامەکانی نێوان هەردوو وڵات.

دەقی پۆستەکەی سەرۆکی ئەمریکا:

خۆشحاڵم رایدەگەیەنم، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و ئێران لە دوو رۆژی رابردوودا گفتوگۆی زۆر باش و بەرهەمداریان هەبووە سەبارەت بە چارەسەرکردنی تەواوەتی و یەکجاریی دوژمنداریمان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست. بە پشتبەستن بە کەشوهەوای ئەم گفتوگۆ قووڵ و ورد و بونیادنەرانە بڕیارە بە درێژایی ئەم هەفتەیە بەردەوام بن، رێنماییم داوەتە وەزارەتی جەنگ بۆ ماوەی پێنج ڕۆژ سەرجەم هێرشە سەربازییەکان بۆ سەر وێستگەکانی وزە و ژێرخانی وزەی ئێران دوا بخات، ئەمەش بە مەرجی سەرکەوتنی کۆبوونەوە و گفتوگۆ بەردەوامەکان.

En az 10 karakter gerekli