جه‌وده‌ت یه‌ڵماز، جێگری سه‌رۆك كۆماری توركیا ئه‌مڕۆ له دیاربه‌كر له‌میانه‌ی كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانی رایگه‌یاند، به‌منزیكانه گه‌شتی ئاسمانی راسته‌وخۆی نێوان هه‌ولێر و دیاربه‌كر ده‌ستپێده‌كاته‌وه.
جەودەت یڵماز، جێگری سەرۆک کۆماری تورکیا لە کۆنفرانسێکی تایبەتدا کە لە دیاربەکری شاری تورکیا بەڕێوه‌چوو رایگەیاند، دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ وەزیری گواستنەوە وڵاته‌كه‌ی، بڕیاریان داوە گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان دیاربەکر و هەولێر دەستپێبکاتەوە.
پێشتر گەشتەکان بەهۆی پەتای کۆرۆنا راگیرابوون و له ئێستادا هیچ گەشتێک لە نێوان فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر و فڕۆکەخانەی دیاربەکر ئەنجام نادرێ، ئه‌مڕۆ توركیا رایگه‌یاند، گه‌شته‌كان ده‌ستپێده‌كاته‌وه.
پێشتریش مه‌مه‌د مەولوود یاقوت كونسوڵی توركیا له هه‌رێمی كوردستان-عێراق رایگه‌یاندبوو، پەیوەندییەکانی نێوان ئەنقەرە و هەولێر لە ئاستێکی زۆر باشدایه و بەردەوامن.
وتبوشی: “دەیانەوێت پەیوەندییەکانیان لە هەموو بوارەکاندا پەرە پێبدەن”.