کەشناسی پێشبینی کەشوهەوای ٤٨ کاتژمێری داهاتووی ڕاگەیاند

کەشناسی پێشبینی کەشوهەوای ٤٨ کاتژمێری داهاتووی ڕاگەیاند

شوبات 9, 2026 14:10
کەشناسی پێشبینی کەشوهەوای ٤٨ کاتژمێری داهاتووی ڕاگەیاند
0

لایک

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان-عێراق، پێشبینییەکانی بۆ ٤٨ کاتژمێری داهاتوو بڵاوکردەوە و ئاماژەیداوە، باران و بەفربارین کەم دەبێتەوە و پلەکانی گەرماش تا رادەیەک بەرز دەبنەوە.

بە گوێرەی راپۆرتی نوێی پێشبینییەکانی کەشناسیی هەرێمی کوردستان-عێراق، کەشی ئەمڕۆ دووشەممە ٩ی شوباتی ٢٠٢٦، بەپێی کاتە جیاوازەکان ئاسمان لە نێوان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەگۆڕێت، هەروەها نمە باران ناوچە شاخاوییەکانی دەگرێتەوە، بەتایبەتی لەناوچەکانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و راپەرین، بەڵام لەناوچە سنوورییەکانی باکووری رۆژهەڵاتی هەرێمی کوردستان-عێراق، پێشبینی بەفربارینێکی کەم دەکرێت.

هەر لە راپۆرتەکەدا هاتووە، لە ناوچەکانی باشووری هەرێمی کوردستان-عێراق، خێرایی با لە ١٠ بۆ ٢٥ کیلۆمەتر دەبێت لە هەر کاتژمێرێکدا، ئەمەشی مامناوەند پۆلێنکردووە، بەڵام پێشبینی دەکات تاوەکوو ئێوارەی ئەمڕۆ، خێرایی با بۆ سەرووی ٣٠ کیلۆمەتر لە هەر کاتژمێرێکدا زیاد دەبێت.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمڕۆ بەمشێوەیە دەبێت:

هەولێر (ئەربیل) ١٦پلەی سیلیزی 

حاجی ئۆمەران ٣ پلەی سیلیزی 

سلێمانی ١٤ پلەی سیلیزی 

چەمچەماڵ ١٥ پلەی سیلیزی

دهۆک ١٢ پلەی سیلیزی

زاخۆ ١٢ پلەی سیلیزی 

هەڵەبجە : ١٧ پلەی سیلیزی

گەرمیان : ١٩ پلەی سیلیزی

En az 10 karakter gerekli