ئەمڕۆ پێنجشەممە، رێكەوتی 8ـی ئایاری 2025، محەمەد سەمعان ئاغا، سەرۆكی بەرەی توركمانی عێراق، لە تۆری كۆمەڵایەتی بڵاویكردەوە، كەوا لەگەڵ شاندی فەرمی محەمەد شەیاع سوودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق بە سەردانێكی فەرمی دەچێتە توركیا.
هاوكات ڕاشیگەیاندوو، “ئەم نوێنەرایەتییە بەهێزی نەتەوەی توركمان لە کارووباری نیشتمانیدا دووپات دەکاتەوە و ئیرادەی عێراق بۆ بەهێزکردنی هاوبەشییە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکانی نیشان دەدات”.
هەروەها محمەمەد سەمعان لە بڵاوكراوەكەدا نووسیویەتی، نەتەوەی توركمان هەمیشە پردێکی نیشتمانی گرنگ بوون لە پتەوکردنی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکانی نێوان عێراق و تورکیا.
