رێبەری رەوتی سەدر داوای داخستنی بارەگاكان لەلایەنگرانی دەكات و دەڵێت: خۆتان بۆ خودا پەرستی ئامادەبكەن.
ئەمڕۆ شەممە، موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر نامەیەكی ئاراستەی لایەنگرەكانی كردووە و تێیدا داوا دەكات، لە مانگەكانی (شەعبان، رەجەب و رەمەزان) بارەگاكانتان دابخەن و خۆتان بۆ خودا پەرستی تەرخان بكەن.
ئەوەشی خستوەتەڕوو، بۆ ئەوەی لە خەڵكی دیكە جیا بكرێنە و لە ریزی خودا پەرستان هەژمار بكرێن، لەو سێ مانگەدا تەنها مەزارگە، مزگەوتەكان و خوێندنگەكان بەكراوەی بهێڵنەوە.
رێبەری رەوتی سەدر لە نامەكەیدا ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە، بڕیارەكە لە سبەینێ یەكشەممە 2024/2/4 زاینی بەرامبەر بە 23ـی رەجەبی 1445هیجری دەچێتە بواری جێبەجێ كردنەوە.