وتەبێژی حکومەتی ئیسرائیل: چوار بارمتەی ئیسرائیلی بەرامبەر 200 گیراوی فەڵەستینی ئازاد کران

وتەبێژی حکومەتی ئیسرائیل: چوار بارمتەی ئیسرائیلی بەرامبەر 200 گیراوی فەڵەستینی ئازاد کران

كانونی دووه‌م 28, 2025 09:29
وتەبێژی حکومەتی ئیسرائیل: چوار بارمتەی ئیسرائیلی بەرامبەر 200 گیراوی فەڵەستینی ئازاد کران
0

لایک

ڕۆژی دووشەممە، ڕێكەوتی 27ـی کانوونی دووەمی 2025، دەیڤید مینسەر، وتەبێژی حکومەتی ئیسرائیل ڕایگەیاند، خانەوادەی بارمتەکان لە ئازادبوونی ڕۆڵەکانیان ئاگادارکراونەتەوە کە لە چوارچێوەی ئازادکردنی 26 بارمتەی دیکە لە دەستی حـ.ـەماس، تەنها 18 لەوان لەژیان ماونەتەوە، هەشتیان گیانیان لەدەستداوە بێ ئەوەی هۆکاری گیانلەدەستدانیان ئاشکرا بکات.

لە قۆناغی یەکەمدا حـ.ـەماس سێ بارمتەی ئیسرائیلی ئازاد کرد، لەبەرانبەردا ئیسرائیل 90 دیلی فەڵەستینی ئازاد کرد، 25ـی کانوونی دووەمی 2025ـیش لە قۆناغی دووەمی ئاڵوگۆڕی گیراوانی فەڵەستینی و بارمتەکانی ئیسرائیلی، چوار بارمتەی ئیسرائیلی بەرامبەر 200 گیراوی فەڵەستینی، ئازاد کران، بڕیارە هەفتەی داهاتوو لە قۆناغی سێیەمی ئاڵوگۆڕی بارمتە و دیلەکان لەنێوان ئیسرائیل و حەماس، چەند دیلێکی فەڵەستینی ئازادبکرێن لەبەرانبەر ئازادکردنی چەند بارمتەیەکی ئیسرائیلی و گەڕاندنەوەی چەند تەرمێکیش .

En az 10 karakter gerekli