ڕاگەیەندراوێکی هاوبەش لەسەر پارێزگای کەرکووک بڵاوكرایەوە

ڕاگەیەندراوێکی هاوبەش لەسەر پارێزگای کەرکووک بڵاوكرایەوە

كانونی دووه‌م 19, 2025 14:07
ڕاگەیەندراوێکی هاوبەش لەسەر پارێزگای کەرکووک بڵاوكرایەوە
0

لایک

ئەمڕۆ یەكشەممە، ڕێكەوتی 12ـی كانوونی دووەمی 2025، لیستی بەرەی توركمانی بە هاوبەشی هاوپەیمانی عەرەبی كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانییان ئەنجامدا.


لە كۆنگرەی ڕۆژنامەوانی ڕاگەیەندراوێكی هاوبەشیان بڵاوكردەوە وتێدا هاتووە، “دوای دامەزراندنی حکومەتی خۆجێی كەركووك بە دانیشتنێکی نایاسایی لە هۆتێل رشید و وپەراوێزخستنی ئەو لایەنانەی دیکە کە لە هەڵبژاردنەكە سەرکەوتنیان بەدەستهێناوە، بەتایبەت لیستی بەرەی تورکمانی، دۆخێکی هەستیار دروستبووە، کە زیانێکی زۆری بەو ئاشتەواییە گەیاندووە”.

لە ڕاگەیەندراوەكە ئاماژە بەوەش كراوە، “بەپێی ماددەی 13ـی یاسای هەڵبژاردنەکان، دەبێت سەرجەم پێکهاتەکانی پارێزگاکە بەشداری حكومەتی خۆجێی كەركووك بكەن و محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لە شوباتی 2024، جەختی كردەوە كە پێویستە هەموو پێكهاتەكان، لە حکومەتی ناوخۆییدا هەبن، لەم چوارچێوەیەدا ئێمە یەکەم کەس بووین پشتگیریمان لە دەستپێشخەرییەکەی سوودانی کرد،  بەڵام نوێنەرانی حکومەتی هۆتێل رشید خۆیان لە پێشێلکردنی یاسای هەڵبژاردن و ڕەتکردنەوەی ئەو دەستپێشخەرییە نەپاراست کە سەرۆک وەزیران دەستپێشخەری کردبوو”.

لە كۆنگرەكە تیشك خرایە سەر، “ئەزموونەکانی دوای ساڵی 2003 بە ڕوونی بۆ هەموو لایەنەکان سەلماندوویانە کە هەر حکومەتێکی خۆجێی کەرکووک لەسەر بنەمای گفتوگۆكردنی ڕاستەقینە نەبێت، سەقامگیری ئەمنی و سیاسی و خزمەتگوزاری دابین ناکات”.

En az 10 karakter gerekli