کەشناسی هەرێمی کوردستان-عێراق رایگەیاند، سبەینێش نمەباران و هەورە تریشقەی پچڕ پچڕ و ناو بەناو بەردەوام دەبێت و دواتر ڕێژەى باران بارین زیاتر دەبێت.
بەڕێوەبەرایەتییەکە لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە و دەڵێت:” پشبینى دەکرێ سبەى لە کاتەکانى بەیانى زوودا ئاسمانى هەرێم بگۆڕێت بۆ هەورى تەواو لە گەڵ بارینى نمە باران و هەورە تریشقەی پچڕ پچڕ و ناو بەناو پاشان ڕێژەى باران بارین زیاتر دەبێت لە زۆربەى ناوچەکانى هەرێم بە تایبەت لە ناوچە شاخاوییەکان و ناوچەکانى ڕۆژهەڵاتى هەرێم”.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە لە کاتژمێر نۆی سەرلەبەیانی ئەمڕۆوە تاوەکو کاتژمێر نۆی ئەمشەو لەو ناوچانەی هەرێم کە بارانیان تێدا باریوە لە حاجی ئۆمەران زۆرترین بڕی باران باریوە کە 29.2 ملم بووە.
دەشڵێت، لە سلێمانی بڕی 26 ملم باران باریوە و لە پێنجوێنیش بڕی 28 ملم باریوە، هەروەها لە ناوچەی بارزان بە بڕی 0.2 ملم و لە خەباتیش بە بڕی 0,4 ملم کەمترین بڕی باران باریوە.