وەزارەتى دارایی: ئێمە لە کێشەى خانەنشینانى هێزەکانى 70 بەرپرسیار نین

وەزارەتى دارایی: ئێمە لە کێشەى خانەنشینانى هێزەکانى 70 بەرپرسیار نین

تەممووز 22, 2024 13:37
وەزارەتى دارایی: ئێمە لە کێشەى خانەنشینانى هێزەکانى 70 بەرپرسیار نین
0

لایک

وەزارەتى دارایی و ئابوورى حکومەتى هەرێمى کوردستان ئاشکرایکرد؛ دواکەوتن و نەدانى مووچەى خانەنشینانى هێزەکانى 70 وەزارەتەکەیان لێی بەرپرسیار نییە و دەبێت فەرماندەى هێزەکانى 70 کاربکات بۆ چارەسەرکردن و گواستنەوەى دۆسیەکانیان و تا ئەوکاتەش مووچەکەیان بەشێوەى سلفە خەرج کراوە.

وەزارەتەکە لە روونکردنەوەیەکدا بڵاویکردەوە؛ ئەمڕۆ ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابوری پێشوازی لە ژمارەیەک نوێنەرانی خانەنشینی هێزەکانی یەکەی (70 ) کردووە کە لەچەند ناوچەیەکی جیاوازی پارێزگای سلێمانیەوە سەردانیان کردبوو.

ئاماژە بۆ ئەوەکراوە کە لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەى کێشەى موچەى خانەنشینانى هێزەکانى یەکەى 70 کراوە کە ژمارەیان زیاتر لە نۆ هەزار خانەنشینە و مووچەکەیان مانگانە نزیکەى چوار ملیار دینارە، بەڵام تا ئێستا نەخراونەتەسەر بەڕێوەبەرایەتی گشتى خانەنشین لە وەزارەتى دارایی و ئابوورى.

وەزارەتەکە دەڵێت: بەپێی یاسای چاکسازی و راپۆرتی تیمی هاوبەشی دیوانی چاودێری دارایی نابێت هیچ خانەنشینێک لەدەرەوەی بەڕێوبەرایەتی گشتی خانەنشینی وەزارەتی دارایی مووچە وەربگرێت، بەڵام ئەو خانەنشینانەی هێزەکانی یەکەی ( 70 ) تا ئێستا هیچ داتاو زانیاری و  دۆسیەیەکیان لە بەڕێوبەرایەتی گشتی ژمێرکاری و بەڕێوبەرایەتی گشتی خانەنشینی وەزارەتی دارایی و ئابووری نییە و لە وەزارەتی دارایی عێراق و وەزارەتی دارایی هەرێمی کوررستانیش هیچ تەرخانکراوێکی داراییان بۆ نەکراوە.

وتیشی: وەزارەتی دارایی بەرپرسیار نییە لە دواکەوتن و نەدانی مووچەکانیان بەڵکو پێویستە فەرماندەی هێزەکانی یەکەی ( 70 ) کاربکات بۆ ئەوەی بەزوترین کات دۆسیەکانیان بگوازرێتەوە سەر بەڕێوبەرایەتی گشتی خانەنشین لە وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان.    

ئەوەش ئاشکرا کراوە کە هاوشێوەى مانگەکانى دیکە بە بڕیارى وەزیرى دارایی هەرێم مووچەى مانگەکانى ئایار و حوزەیرانى ئەو ژمارەیە لە خانەنشین خەرج کراوە بەشێوەى سلفە تا ئەوکاتەى کێشەکەیان بەیەکجاریی چارەسەر دەکرێت.

En az 10 karakter gerekli