ناتانیاهۆ هەفتەی داهاتوو لەگەڵ ترەمپ كۆدەبێتەوە

ناتانیاهۆ هەفتەی داهاتوو لەگەڵ ترەمپ كۆدەبێتەوە

تەممووز 1, 2025 10:13
ناتانیاهۆ هەفتەی داهاتوو لەگەڵ ترەمپ كۆدەبێتەوە
0

لایک

بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل هەفتەی داهاتوو دەچێتە ئەمریکا و لە کۆشکی سپی لەگەڵ ترەمپ کۆدەبێتەوە.

بەرپرسێکی ئەمریکی ڕایگەیاند، بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ڕۆژی دووشەممەی داهاتوو سەردانی کۆشکی سپی دەکات و لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا کۆدەبێتەوە.

کارۆلین لیڤیت، وتەبێژی کۆشکی سپی پێشتر ئاماژەی بەوەکردبوو کە کاردەکەن بۆ دیاریکردنی وادەی سەردانەکەی ناتانیاهۆ بۆ ئەمریکا.


 
ئاگربەستی غەززە یەکێک دەبێت لە پرسە سەرەکییەکانی کۆبوونەوەی نێوان ترەمپ و ناتانیاهۆ، پێشتریش وتەبێژی کۆشکی سپی ئاماژەی بە هەوڵەکانی ترەمپ بۆ ئەم پرسە کردووە و وتبووی،  ترەمپ کۆتاییهێنان بەم شەڕەی لە غەززە کردووەتە پێشینەی کارەکانی.

En az 10 karakter gerekli