كه‌شناسی هه‌رێم : لەزۆربەی ناوچەکانی هەرێم بارانبارین به‌رده‌وام ده‌بێت
  • TEBA KURDİ
  • هەمەڕەنگ
  • كه‌شناسی هه‌رێم : لەزۆربەی ناوچەکانی هەرێم بارانبارین به‌رده‌وام ده‌بێت

كه‌شناسی هه‌رێم : لەزۆربەی ناوچەکانی هەرێم بارانبارین به‌رده‌وام ده‌بێت

تشرینی دووه‌م 4, 2024 21:44
كه‌شناسی هه‌رێم : لەزۆربەی ناوچەکانی هەرێم بارانبارین به‌رده‌وام ده‌بێت
0

لایک

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان-عێراق رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ  ئاسمان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت بەتایبەتی لەناوچە شاخاوییەکان، لەکاتەکانی دواینیوەڕۆ دا بارین بەشێوەی نمەباران لەزۆربەی ناوچەکانی هەرێم دەبارێت، سبه‌ی سێشه‌ممه‌ش ئاسمان لەنێوان هەور و نیمچە هەور دەبێت، لەگەڵ نمەبارانی کەم کەم لەناوچە جیاجیاکانی هەرێم.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان-عێراق بڵاویكرده‌وه‌، ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه‌ ئاسمان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت بەتایبەتی لەناوچە شاخاوییەکان، لەکاتەکانی دواینیوەڕۆ دا بارین بەشێوەی نمەباران لەزۆربەی ناوچەکانی هەرێم دەبارێت هەندێکات بۆ تاوەباران و بروسکە دەگۆڕێت کاریگەری لەناوچە شاخاوییەکان زیاتر دەبێت، لەکاتەکانی ئێوارە کاریگەری بەلاوازی دەمێنێتەوە بەشێوەی نمەبارانی کەمی پچڕپچڕ لەناوچە شاخاوییەکان.   

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، پلەکانی گەرما نزمدەبێەوە بە (2-3) پلە بەراورد تۆمارکراوەکانى دوێنێ، خێرایی با  لەسەر خۆ- مامناوەند دەبێت و له‌ نێوان 10 بۆ 20 كیلۆمه‌تردا ده‌بێت، ئاڕاسته‌ی با باكوری خۆرئاوا دەبێت، مەوداى بینین لەنێوان  8 بۆ 9 کیلۆمه‌تر دەبێت، بەڵام لە کات و شوێنی دابارین لە نێوان 5 بۆ 7 کیلۆمه‌تر دەبێت.

كه‌شناسی باسی له‌وه‌شكردووه‌، سبەی سێشەممە ئاسمان لەنێوان هەور و نیمچە هەور دەبێت، لەگەڵ نمەبارانی کەم کەم لەناوچە جیاجیاکانی هەرێم، پاشان بۆ کاتەکانی ئێوارە کاریگەری لاواز دەبێت بەرەو ناوچە شاخاوییە هەرێم، پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ وەک لە خوارەوە ئاماژەیان پێدراوە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر : 20 پلەى سیلیزى
سلێمانی: 16 پلەى سیلیزى
دهۆک: 17 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: 17  پلەى سیلیزى
زاخۆ: 17 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران: 8 پلەى سیلیزى
سۆران:  15 پلەى سیلیزى
گەرمیان:   23 پلەى سیلیزى

En az 10 karakter gerekli