بڕیاردان لەسەر سكاڵای لایەنەكان بۆ سەر پارێزگای كەركووك دواخرا

بڕیاردان لەسەر سكاڵای لایەنەكان بۆ سەر پارێزگای كەركووك دواخرا

كانونی یه‌كه‌م 24, 2024 13:32
بڕیاردان لەسەر سكاڵای لایەنەكان بۆ سەر پارێزگای كەركووك دواخرا
0

لایک

دادگای ئیداری ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، رێكەوتی 24ـی كانوونی یەكەمی 2024، جارێكی دیكه‌ بڕیاردان له‌سه‌ر سكاڵای پارتی دیموكراتی كوردستان و بەرەی توركمانی عێراقی و به‌شێك له‌ لایه‌نه‌ عه‌ره‌بییەكانی كەركوك بۆ 22ـی كانوونی یەكەمی 2025 دواخست كه‌ له‌سه‌ر کەیسەکەی پێکهێنانی ئیدارەی پارێزگای کەرکووک تۆماریان كردبوو.

به‌گوێره‌ی زانیارییە‌كان، ئەمڕۆ سێشەممە دادگای قەزای ئیداریی بڕیاردانی لەبارەی سکاڵاکەی پارتی و به‌ره‌ی تورکمانی و راکان جبوری لەدژی پێكهێنانی ئیدارەی کەرکووک بۆ رۆژی 22ـی مانگی داهاتوو دواخست.

هه‌ریه‌ك له‌ پارتی دیموكراتی كوردستان و به‌ره‌ی توركمانی عێراقی و به‌ره‌ی عه‌ره‌بی كه‌ راكان جبوری سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات سكاڵایان له‌دژی هه‌ڵبژاردنی رێبوار ته‌ها وه‌ك پارێزگار و جێگره‌كانی و سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكه‌ تۆماركردووه‌ و به‌كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نایاسایی ناودەبەن و داواشده‌كه‌ن، ئه‌و بڕیارانه‌ی له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا دراون، هه‌ڵبوه‌شێندرێنه‌وه‌.

En az 10 karakter gerekli