پاپا فرانسیس: دەرکردنی پەنابەران کارێکی ناشرین و گوناهبارییە

پاپا فرانسیس: دەرکردنی پەنابەران کارێکی ناشرین و گوناهبارییە

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:42
پاپا فرانسیس: دەرکردنی پەنابەران کارێکی ناشرین و گوناهبارییە
0

لایک

پاپا فرانسیس، رابەری رووحی کریستیانە کاتۆلیکەکانی جیهان لە روونکردنەوەیەکدا بۆ بەرگریکردن لە پەنابەران وتی:

”دەرکردنی پەنابەران کارێکی قێزەون و گوناهبارییە، نەکردنەوەی دەرگا بەرووی لێقەوماوان تاوانە، ئەمە هۆکارێکە بۆ ئەوەی لەبەر چاومان بمرن”.

تایبەت بە هەزاران پەنابەر لەرێگەی گەیشتن بە ئەوروپا کە بەهۆی نقووم بوونی بەلەمەکانیان خنکان وتی، ”لە ئێستادا دەریای سپی بووەتە گەورەترین گۆرستان لە جیهاندا”.

پاپا فرانسیس ئاماژەی بەوەشکرد، هەندێک لەو کۆچبەرانەی گەڕێندراونەتەوە، لە کەمپەکانی کۆکردنەوە جێگیرکراون و تیایدا سووکایەتییان پێدەکرێت و وەک کۆیلە مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت.