ئەمڕۆ یەکشەممە، وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاند، زیاتر لە 50 تۆن دەرمانی قاچاغ لە پارێزگاکانی بەغداد، دیالە و نەینەوا دەستیبەسەردا گیرا.
وەزارەتەکە لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوەکردووە، “لەسەر فرمانی سالح حەسناوی، وەزیری تەندروستی رێوشوێنی تایبەت بە گەڕان و بەدواداچوون لە دەرمانخانەکان دەستیپێکرد بە هەماهەنگی بەشی بەدواداچوون لە کەرتی تەندروستی سەربە دامەزراوەی بەرەنگاربوونەوەی تاوان لە وەزارەتی ناوخۆ کە پەیوەندی بە تەندروستی هاووڵاتییان هەیە.
ئەوەش هاتووە، “ئەم دەرمانخانانە بڕێکی زۆر لە دەرمانی قاچاغ و ساختەیان تیایدا بووە کە بەزیاتر لە 50 تۆن دەخەملێندرێت کە لە سێ پارێزگا دیاریکراوە و بەمهۆیەوە 17 تۆمەتبار دەستگیرکراون.