بڕیارە 3ـی شوباتی 2023 (مانگی داهاتوو) ئۆکرانیا لە لووتکەی ئۆکرانیا – ئەوڕووپا میوانداری وڵاتانی یەکێتی ئەوڕووپا بکات بۆ تاوتوێکردنی پاڵپشتی دارایی و سەربازی.
نووسینگەی راگەیاندنی ڤۆلۆدمیر زلێنسكی، سەرۆکی ئۆکرانیا لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، “ڤۆلۆدمیر زلێنسكی، سەرۆکی ئۆکرانیا یەکەمین پەیوەندی تەلەفۆنی لە ساڵی نوێدا لەلایەن ئۆرسولاڤۆن دێر لیین، سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەوڕووپاوە پێگەیشتووە”.
ئەوەش هاتووە، “هەردوولا تاوتوێی ئەنجامە پێشبینیکراوەکانی دانیشتنی لووتکەی داهاتوویان کردووە کە بڕیارە لە 3ـی شوباتی 2023(مانگی داهاتوو) لە کیێڤ بەرێوەبچێت”.
باس لەوەشکراوە، “وڵاتانی ئەوڕووپا باس لە دابینکردنی چەکی گونجاو و بەرنامەی یارمەتی دارایی بۆ ئۆکرانیا دەکەن کە بڕەکەی دەگاتە 18 ملیار یۆڕۆ”.
1
گۆڕانکاری کۆیلایەتی لە رابردووەوە تاوەکو ئەمڕۆ
2
بەربەستەکانی دەوروبەری کەعبەی پیرۆز لادەبرێن
3
ئەمریکا: ژنانی ئێران تەنها لە پێناوی شکۆی خۆیاندا خۆپیشاندان دەکەن
4
نیگەرانییەکانی بەدەستهێنانی وزە لە ئەوڕووپا بەردەوامە و وڵاتەکان چ رێوشوێنێکیان گرتووەتەبەر؟
5
بەهۆی کەوتنی فڕۆکەیەک سەرجەم سەرنشینەکان گیانیان لەدەستدا