بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە، رێكەوتی 30ـی حوزەیرانی 2025، دانیشتووانی ناحیەی ئاڵتونكۆپری گردبوونەوە.
بەوتەی خۆپێشاندەران، بەهۆی نەبوونی دادپەروەری لە پێدانی پۆست و دامەزراندن و خزمەتگوزاری ئەم خۆپێشاندانەیان ئەنجامداوە.
لەمبارەیەوە زەكی ئیبراهیم بەرپرسی بەرەی توركمانی عێراق لقی ئاڵتونكۆپری، بە ئاژانسی تەبا ڕاگەیاند، ” نادادپەروەری بەرامبەر بە نەتەوەی توركمان لە ئاڵتونكۆپری بەردەوامە و ئێمەش بەهیچ شێوەیەك ملكەچ نابین”.
هاوكات ئەو بەرپرسە وتیشی، “پۆست و پلەكان لە نێوان خۆیان دابەشدەكرێت بەبێ گوێدان بەنەتەوەی توركمان و ئەمڕۆ لەرێگای ئەم خۆپێشاندانەوە داوای مافی خۆمان دەكەین”.


